عه‌لاوی: پێكهێنانی حكومه‌ت به‌بێ سه‌در دۆخه‌كه‌ ئاڵۆزتر ده‌كات

11:06 - 23/06/2022

1889جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، پێكهێنانی حكومه‌ت به‌بێ ره‌وتی سه‌در سه‌ركه‌وتو نابێت و ته‌نها دۆخه‌كه‌ ئاڵۆزتر ده‌كات.

ئه‌یاد عه‌لاوی له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، "به‌رده‌وامبون له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت به‌بێ ئاماده‌بونی ره‌وتی سه‌در كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا براوه‌یه‌ و سه‌لماندیشی كه‌ به‌دوای پۆستدا ناگه‌ڕێت، ئه‌وه‌نده‌ی به‌دوای پێكهێنانی حكومه‌تێكی نیشتمانیدا ده‌گه‌ڕێت و ئیراده‌ی هه‌یه‌، ته‌نها دۆخه‌كه‌ ئاڵۆزتر بكه‌ن".

باشتر بو هه‌مو هه‌وڵ و تواناكان بخرێنه‌گه‌ڕ بۆ راگرتنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانه‌كانی ره‌وتی سه‌در بخرێنه‌گه‌ڕ

راشیگه‌یاندوه‌، "باشتر بو هه‌مو هه‌وڵ و تواناكان بخرێنه‌گه‌ڕ بۆ راگرتنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانه‌كانی ره‌وتی سه‌در  و ئه‌نجامدانی گفتوگۆی نیشتمانیانه‌ی بنیاتنه‌ر كه‌ هه‌مو گروپه‌ نیشتمانپه‌روه‌ره‌كان تێیدا به‌شداری بكه‌ن، بۆ په‌سه‌ندكردنی ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه‌ نه‌ براوه‌ و نه‌ دۆڕاوی هه‌یه‌، له‌و ڕێگایه‌شه‌وه‌ حكومه‌تێك كه‌ نوێنه‌رایه‌تی هه‌مو نه‌ته‌وه‌كان بكات پێكبهێندرێت".

له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، شوێنی په‌رله‌مانتاره‌ ده‌ستله‌كاركێشاوه‌كانی ره‌وتی سه‌در پڕكرانه‌وه‌ و 64 (شەست و چوار) پەرلەمانتاری نوێ سوێندی یاساییان خوارد، هێزه‌ به‌شداره‌كانی كۆبونه‌وه‌كه‌ش به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان ده‌ركرد و رایانگه‌یاند، هه‌نگاوه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی هاوبه‌ش و ته‌وافوق و هاوسه‌نگ ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ.

نیشانەکردن

عێراق