خه‌ندان-
سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ئه‌وروپا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی هه‌ریه‌كه له ئۆكرانیا و مۆڵدۆڤا كاندید بونیان بۆ بون به ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپادا په‌سه‌ندكرا.
ئۆكرانیا و مۆڵدۆڤا وه‌ك كاندیدێك هه‌ڵبژێردران
ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لێن، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ئه‌وروپا له تویتێكیدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی
نوسیویه‌تی، "رۆژێكی مێژوییه بۆ ئۆكرانیا و مۆڵدۆڤا چونكه وه‌ك كاندیدێك بۆ بون به ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌ڵبژێردران".
پیرۆزبای له سه‌رۆك زلێنسكی و مایا ساندو ده‌كه‌م كه هه‌وه‌ڵه‌كانمان پێكه‌وه به هه‌ده‌رنه‌چون
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "پیرۆزبای له سه‌رۆك زلێنسكی و مایا ساندو ده‌كه‌م كه هه‌وه‌ڵه‌كانمان پێكه‌وه به هه‌ده‌رنه‌چون و ته‌واوی رابه‌ران و ئه‌ندامانی سه‌ر به یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ڵێیان بۆ به‌كاندید بونی ئۆكرانیا و مۆڵدۆڤا ده‌ربڕیوه".
په‌یامانی سه‌ركه‌وتنی ئه‌م جه‌نگه‌ش بۆ هاوڵاتیانمان دوپاتده‌كه‌ینه‌وه
له‌لای خۆشییه‌وه، ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا له تویتێكیدا راگه‌یاندوه، "خۆرێكی روناكی بۆ ته‌واوی رۆژگاره ره‌شه‌كانی ئێستامان، سوپا بۆ ته‌واوی به‌رپرسان و ئه‌ندامانی یه‌كێتی ئه‌وروپا كه هاوكاربون له‌وه‌ی وڵاته‌كه‌مان ببێته كاندیدێك بۆ بون به ئه‌ندامی له یه‌كێتییه‌كه‌دا و په‌یامانی سه‌ركه‌وتنی ئه‌م جه‌نگه‌ش بۆ هاوڵاتیانمان دوپاتده‌كه‌ینه‌وه".
به كاندیدبونی وڵاته‌كه‌ی بۆ بون به ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپادا هه‌نگاوێكی پاڵپشتی كارانه و هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌رانه‌یه
له باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپاوه، مایا ساندو، سه‌رۆكی كۆماری مۆڵدۆڤا
رایگه‌یاند، به كاندیدبونی وڵاته‌كه‌ی بۆ بون به ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپادا هه‌نگاوێكی پاڵپشتی كارانه و سه‌ربه‌رزانه‌یه و هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌رانه‌یه بۆ ته‌واوی وڵاته‌كه‌یان و ته‌واوی هه‌وڵی خۆیانیان خستوه‌ته‌گه‌ڕ له پێناو ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان له مه‌ترسی و كاولكاری و هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو بپارێزن.