خه‌ندان-
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ڕێگه‌ی رۆژنامه‌ی (كوردستانی نوێ)ی زمانحاڵی فه‌رمیه‌وه بۆچونی خۆی بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستای عێراق و هه‌رێمی كوردستان راده‌گه‌یه‌نێت و جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كڕیزی و كاری هاوبه‌ش ده‌كاته‌وه و ده‌شڵێت، " داوای گه‌ڕانه‌وه بۆ خانوه قوڕه‌كان خۆی له‌خۆیدا ره‌خنه‌گرتنه له‌وه‌ی لادانی كاتی و خراپمان هه‌بوه و گه‌ره‌كه بگه‌ڕێینه‌وه، ئه‌ده‌بیاتی مام پڕه له‌و ده‌سته‌واژه جوانانه‌ی بێ برینداركردن و زامداركردنی هه‌ڤاڵانه".
رۆژنامه‌ی "كوردستانی نوێ"ی زمانحاڵی فه‌رمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له سهروتارێكدا بڵاویكرده‌وه، "یه‌كێتی حزبێكی سۆشیال دیموكرات، رێكخراوی كه‌لتوری دیموكراسی، ئه‌ركه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و دادپه‌روه‌رییه، ئه‌م ئاڕاسته له‌سیاسه‌تی كوردایه‌تی خه‌باتێكی فیكری دور مه‌ودا و قوڵی لهپێناوكراوه و بۆته به‌شێكی ره‌سه‌ن و زیندو له‌بزوتنه‌وه‌ی سیاسی كوردستاندا، سه‌رۆك مامجه‌لال عه‌راب و باوكی دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م ئاڕاسته‌یه كه كوردایه‌تی پێشكه‌وتنخوازی خاوه‌ن به‌رنامه‌ی رزگاری نیشتمانی تێكه‌ڵی ئه‌ركه كۆمه‌ڵایه‌تی و دیموكراسییه‌كان كردوه، به‌جۆرێك ناتوانرێت دیمه‌نی كوردایه‌تی پێشكه‌وتنخواز لهكوردهوارییهكی گه‌شه‌كردو جیابكرێته‌وه".
ئه‌م ره‌وته زیندو، زه‌نگین و دره‌وشاوه‌یه ره‌نگه هه‌ندێكجار به‌ناونیشانی جیاوازه‌وه ده‌ركه‌وتبێت
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "ئه‌م ره‌وته زیندو، زه‌نگین و دره‌وشاوه‌یه ره‌نگه هه‌ندێكجار به‌ناونیشانی جیاوازه‌وه ده‌ركه‌وتبێت، به‌ڵام له‌دوای یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی گشتی یه‌كێتییه‌وه كه هاوكاتی به‌دیهاتنی كوردستانی دوای راپه‌ڕین رزگارییه، له ( 1991-1992) ناونیشانی ئه‌م ئاوێتهبونهی كوردایه‌تی و كورده‌واریی خۆی له‌بژارده‌ی سۆشیال دیموكرات چڕكرده‌وه و تائێستاش هه‌ر ئه‌وه ناونیشانی رێباز و فیكر و سیاسه‌تی یه‌كێتییه، سه‌رۆك مامجه‌لال بۆ خۆشه‌ویستكردنی چه‌مكی سۆشیال دیموكرات و كورداندنی ئه‌و بژارده فیكرییه ناوی (گه‌ڕانه‌وه بۆ خانوه قوڕه‌كانی) لێنا، گه‌ڕانه‌وه بۆ خانوه قوڕه‌كان ناونیشانێكی مهجهزاییه بۆ مانایه‌كی قوڵ، كه هه‌م ته‌ئكیدكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر ناسنامه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ریزبه‌ندی یه‌كێتی له‌ناو كۆمه‌ڵی كوردستاندا، هه‌میش توانجێكی ره‌خنه‌گرانه‌ی مامجهلاله له ره‌وتی كاری یه‌كێتی له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه".
داوای گه‌ڕانه‌وه خۆی له‌خۆیدا ره‌خنه‌گرتنه له‌وه‌ی لادانی كاتی و خراپمان هه‌بوه و گه‌ره‌كه بگه‌ڕێینه‌وه
كوردستانی نوێ له سهروتارهكهیدا ده‌شڵێت، "داوای گه‌ڕانه‌وه خۆی له‌خۆیدا ره‌خنه‌گرتنه له‌وه‌ی لادانی كاتی و خراپمان هه‌بوه و گه‌ره‌كه بگه‌ڕێینه‌وه، ئه‌ده‌بیاتی مام پڕه له‌و ده‌سته‌واژه جوانانه‌ی بێ برینداركردن و زامداركردنی هه‌ڤاڵانه، ده‌رزی فشكردنهوه بۆ چاره‌سه‌كردنی باغزی و له‌خۆگۆڕان به‌كاردێنێت، داوای گه‌ڕانه‌وه بۆ كه‌لتوری خانوه قوڕه‌كان داخوازی ( سۆشیالیزمی هه‌ژارانه) نییه كه زاراوه‌یه‌كی باوی ئه‌ده‌بیاتی سۆشیالیستییه به‌ڵكو ده‌ستنیشانكردنی كه‌موكوڕییه له‌ره‌وتی كار و خه‌بات كه هه‌ندێكجار له‌به‌ر هاوپه‌یمانێتی و دۆستایه‌تی سیاسی ناسنامه‌ی یه‌كێتی له‌ناو كۆمه‌ڵی كوردهواری و له‌ناو سیاسه‌تی كوردستاندا بزر ده‌كات".
په‌رۆشی و قوربانیدانی پله‌یه‌كی گیانبازان بۆ كوردایه‌تی و پرسی نه‌ته‌وایه‌تی مانای ریزكردنی ئهولهویهتهكانه
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "ئه‌ده‌بیاتی یه‌كێتی و ناسنامه‌كه‌ی قه‌ت له‌به‌ر بژارده‌ی نه‌ته‌وه‌یی و په‌رۆشی بۆ یه‌كێتی ریزه‌كانی گه‌ل و ئامانجه هاوبه‌شه‌كان، جیاوازییه بنه‌ڕه‌تی و جوانه‌كانی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی تر فه‌رامۆش ناكات، به‌ڵكو ئه‌و ناسنامه‌یه ئاوی حه‌یاته بۆ یه‌كێتی، په‌رۆشی و قوربانیدانی پله‌یه‌كی گیانبازان بۆ كوردایه‌تی و پرسی نه‌ته‌وایه‌تی مانای ریزكردنی ئهولهویهتهكانه، نه‌ك میوتكردنی ناڕه‌زایی و داخوازی و پێویستییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان".
نزیكه‌ی ساڵێكه ده‌رفه‌ت له‌باره بۆ پێداهاتنه‌وه و مشتوماڵكردنی ناسنامه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی ئه‌م حزبه سۆشیال دیموكراته
ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، "كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی، سه‌ره‌ڕای هه‌ر تێبینییه‌ك، هیچی نه‌كردبێت ئه‌وه‌نده‌ی به‌سه له‌ناو گێژاوی سیاسه‌ت و مه‌سڵه‌حه‌تدا توانی ناونیشانی سۆشیال دیموكراتیانه‌ی یه‌كێتی بپارێزێت، نزیكه‌ی ساڵێكه ده‌رفه‌ت له‌باره بۆ پێداهاتنه‌وه و مشتوماڵكردنی ناسنامه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی ئه‌م حزبه سۆشیال دیموكراته كه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و توێژه‌كانی وه‌ك خوێندكاران و لاوان هه‌قیانه داوا له‌یه‌كێتی بكه‌ن تۆخی بكاته‌وه، مادام هێزی تر هاتن و چون و هیچیان پێنه‌كرا".
دیداری یه‌كێتی كه وه‌ك گردبونه‌وه‌یه‌كی دیموكراسی و حزبی بو، ئه‌م ئه‌ركه‌ی به‌چڕوپڕی راپه‌ڕاند كه بۆ گه‌شانه‌وه‌ی ناسنامه‌ی یه‌كێتی پێویست بو
لهسهروتارهكهی كوردستانی نوێ ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، "هه‌روه‌ك سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له‌دیالۆگی 23 كاتژمێری خوێندكاران‌دا وتی، له‌پێشدا پرسیم بۆچی خۆپیشاندان ده‌كه‌ن؟، كه گوێم له‌كه‌موكوڕی و داخوازییه‌كانیان بو، پرسیم ئه‌رێ چۆنه تائێستا ناڕه‌زایه‌تیی گه‌وره‌تان ده‌رنه‌بڕیوه؟، دیداری یه‌كێتیش كه وه‌ك گردبونه‌وه‌یه‌كی دیموكراسی، حزبی و میللی بابه‌تی سه‌ره‌كی ژیانی سیاسی كوردستان بو له‌گه‌رمه‌ی یادی 47 ساڵه‌ی یه‌كێتیدا، ئه‌م ئه‌ركه‌ی به‌چڕوپڕی راپه‌ڕاند كه بۆ گه‌شانه‌وه‌ی ناسنامه‌ی یه‌كێتی پێویست بو".
ئه‌مانه گشتی به‌شێكی دیمه‌نی ناساندنه‌وه‌ی یه‌كێتییه له‌كوردستان و عێراق
باسی له‌وه‌شكردوه، "له‌كۆڕی كرداری سیاسیشیدا، بانگه‌واز بۆ سه‌وزكردنی یه‌ك ملیۆن داری كوردستان، داخوازی بۆ سه‌روه‌ركردنی ژینگه‌ی پاك و خاوێنی وڵات، داواكردنی ژینگه‌پارێزی له‌م هه‌ڕه‌شانه‌ی له‌سه‌ر ژینگه‌ی وڵات و خه‌می هاوبه‌شی دونیا هه‌یه، به‌مه‌رجێك له مه‌رجه‌كانی ده‌نگدان به‌حكومه‌تی داهاتوی عێراق، وه‌ك قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ته‌ئكیدی لێكرده‌وه، داخوازی بۆ فراوانكردنی به‌شداری لاوان له‌كایه‌ی سیاسی‌دا (ره‌خنه‌گرتنیش له ژیان و گوزه‌رانی توێژی خوێندكاران) تا فراوانكردنی به‌شداریی ژنان لهكایهیی گشتی (له‌گه‌ڵ ئیدانه‌كردنی توندوتیژی دژی ژنان و تههوینكردن به حزورییان له‌كۆمه‌ڵدا) ئه‌مانه گشتی به‌شێكی دیمه‌نی ناساندنه‌وه‌ی یه‌كێتییه له‌كوردستان و عێراق كه ده‌بێت یه‌كێتیه‌كه‌مان. هه‌ڤاڵانه، كوردانه و دیموكراسیانه پێداگری له‌سه‌ر بكات. به جۆرێك قه‌ره‌بوی پێكوته‌ی رابردوش بكاته‌وه".
یه‌كێتی وایه هی خه‌باتی سۆشیال دیموكراتییه، وه‌ك چۆن هی خه‌باتی ئه‌ركه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه
له‌كۆتایی سه‌روتاره‌كه‌ی كوردستانی نوێ‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، "حزبی سیاسی سه‌ركه‌وتو كه یه‌كێتی چاره‌نوسی وایه وابێت، هه‌ر ده‌بێت حزبی ناسنامه‌ی تایبه‌تی خۆی و حزبی خه‌مه هاوبه‌شه‌كانی وه‌ك یه‌كڕیزی كوردستانیی له‌كوردستان و حزبی یه‌ك ئامانجی ته‌وافوق و شه‌راكه‌ت له‌ته‌واوی عێراقدا بێت، یه‌كێتی وایه هی خه‌باتی سۆشیال دیموكراتییه، وه‌ك چۆن هی خه‌باتی ئه‌ركه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه، له‌یه‌كه‌میان ده‌بێت خه‌باتی په‌رله‌مانی، سه‌ندیكایی، دیموكراتی و هه‌مه‌لایه‌نه پێشبخات له كۆمه‌ڵ، با رێگاكه دژوار و دور، توله‌ڕێ و تاریك بێت، لهدوهمیشیان هاوپه‌یمانی زۆره، به‌س گرنگه هه‌میشه خۆی پێشڕه‌وی بكات".