خه‌ندان-
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سه‌ردانی پرۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تریی سلێمانی كرد و رایگه‌یاند، "شه‌قامی 100 مه‌تریی سلێمانی جێگه‌ی بایه‌خی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه و 83%ی داهاتی فه‌رمانگه‌كان بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه ته‌رخانده‌كرێت، له‌ئێستاشدا زیاتر له 50%ی پرۆژه‌كه ته‌واوكراوه".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به یاوه‌ری شاندێكی وه‌زاره‌ت كه پێكهاتبون له ڕاوێژكار و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆ، دیوان، نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی، پلان و به‌دواداچون، پرۆژه‌كان و ژماره‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری دیكه‌ی ناو وه‌زاره‌ت سه‌ردانی شاری سلێمانی كرد و دواتر پرۆژه‌ی 100 مه‌تریی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه.
به پێویستمانزانی له نزیكه‌وه سه‌ردانی پرۆژه‌ی شاڕێی بابان، شه‌قامی 100 مه‌تریی سلێمانی بكه‌ین
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌سه‌ر پرۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تریی سلێمانی، ساسان عه‌ونی رایگه‌یاند، "له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ماندا بۆ شاری سلێمانی، به پێویستمانزانی له نزیكه‌وه سه‌ردانی پرۆژه‌ی شاڕێی بابان، شه‌قامی 100 مه‌تریی سلێمانی بكه‌ین بۆئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نی به‌رپرس و فه‌رمانگه‌ی ئه‌ندازیاری نیشته‌جێ و كۆمپانیای قه‌یوان له هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردن و به‌ره‌وپێشچونی ئه‌و پرۆژه‌یه بكۆڵینه‌وه و ئاگاداری بین".
ئه‌وه‌ی جێی خۆشحاڵییه پرۆژه‌كه 50%ی كاره‌كانی جێبه‌جێكراون
وتیشی، "ئه‌وه‌ی جێی خۆشحاڵییه پرۆژه‌كه 50%ی كاره‌كانی جێبه‌جێكراون، كاری خۆڵكاری و تێكهڵهكردن، به‌شی زۆری ته‌واو بون و هه‌وڵ ده‌درێت قۆناغه‌كانی داهاتوش له كاتی دیاریكراوی خۆیدا ته‌واو ببن".
ده‌خوازین هه‌مو پرۆژه گه‌وره و ستراتیژییه‌كان له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ران و سه‌رمایه و دهستیكاری خۆماڵی جێبه‌جێ بكرێن
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار باسی له‌وه‌شكرد، "ئه‌وه ده‌رفه‌تێكی زۆر باشه وه‌كو وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و پارێزگای سلێمانی و سه‌رۆكایه‌تیی سلێمانی له نزیكه‌وه پرۆژه‌یه‌كی ستراتیژی گه‌وره به‌سه‌ر ده‌كه‌ینه‌وه، لێره‌دا دوپات له سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌خوازین هه‌مو پرۆژه گه‌وره و ستراتیژییه‌كان له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ران و سه‌رمایه و دهستیكاری خۆماڵی جێبه‌جێ بكرێن. هیوادارین له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا ته‌واوكردنی ئه‌م پرۆژه گرنگ و كوردستانییه بۆ شاری سلێمانی به ته‌واوكراوی ببینین و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌مو پشتیوانی و پشتگیری و كارئاسانییه‌ك پێشكه‌ش ده‌كات".
رێژه‌ی 83% داهاتی فه‌رمانگه‌كان بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه ته‌رخان ده‌كرێت
ساسان عه‌ونی ئاشكراشیكرد، "پرۆژه‌ی 100 مه‌تری سلێمانی جێگه‌ی بایه‌خی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌ته و دوا بڕیاریش كه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌رچوه، 83% داهاتی فه‌رمانگه‌كان بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه ته‌رخان ده‌كرێت و پاره‌ی پێویستی بۆ دابین ده‌كرێت، هه‌ر بودجه‌یه‌كیش پێویست بێت بۆ ته‌واوكردنی به دڵنیاییه‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان درێغی ناكات".