خه‌ندان-
پۆلیسی ویلایه‌تی میشیگن-ی ئەمریکا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌كی ویلایه‌ته‌كه‌یان له‌رێگه‌ی به‌خێوكردنی تیمساحێكه‌وه و بردنی بۆ گشت شوێنێك و دروستکردی مه‌ترسی له‌سه‌ر هاوڵاتیان، لە ئەنجامدا خۆی تیمساحه‌كه‌شیان ده‌ستگیركردوه و له به‌رامبه‌ریشدا خاوه‌نی تیمساحه‌كه ده‌ڵێت، "تێناگه‌م تاوانی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵێك كه خۆشه‌ویستی هه‌یه بۆم ده‌بێت چی بێت؟".
به پێی تۆڕی هه‌واڵی CNN، پۆلیسی ویلایه‌تی میشیگن رایگه‌یاندوه، هاوڵاتییه‌ك هه‌وڵیداوه تیمساحێك وه‌ك ئاژه‌ڵێكی ماڵی به‌خێو بكات و به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی بۆ گشت شوێنێكی بردوه مه‌ترسی بۆسه‌ر هاوڵاتیان دروستكردوه، ئه‌و هاوڵاتییه‌یان له‌گه‌ڵ تیمساحه‌كه‌یدا ده‌ستگیركردوه.
جۆشوا وه‌ك ئاژه‌ڵێكی ماڵی ئه‌و تیمساحه‌ی به‌خێوكردوه
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردوه، پاش مانگێك به‌ر له‌ئێستا جۆشوا ئه‌ڵپبۆم، دانیشتوی شارێكی ویلایه‌تی میشیگن، له‌لایه‌ن كه‌سێك كه فرۆشگای تایبه‌تی به فرۆشتنی ئاژه‌ڵه‌ماڵییه‌كان هه‌یه، تیمساحێكی ساوای به جۆشواداوه و جۆشواش وه‌ك ئاژه‌ڵێكی ماڵی به‌خێویكردوه.
تیمساحه‌كه‌ی ناوی كیێرن و په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر به‌هێز پێكیانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه
له‌و باره‌یه‌وه جۆشوا رایگه‌یاند، تیمساحه‌كه‌ی ناوی "
كیێرن" و په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر به‌هێز پێكیانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه وئه‌وه‌ی پۆلیسه‌كانی شاره‌كه‌ی به‌رامبه‌ریان كردوه شكاندنی مافی ئازادی تاكه‌كه‌سییه.
تێناگه‌م تاوانی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵێك كه خۆشه‌ویستی هه‌یه بۆم ده‌بێت چی بێت؟
وتیشی، "كاتێك ساوابو هێنامه ماڵه‌كه‌ی خۆم و پێخه‌فێكم تێوه ئاڵاند و ته‌نها ته‌ماشام ده‌كرد، به‌ڵام خه‌و چاوه‌كانی بردمه‌وه و كاتێك خه‌به‌رم بوه‌وه، له‌سه‌ر سنگم خه‌وتبو، تێناگه‌م تاوانی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵێك كه خۆشه‌ویستی هه‌یه بۆم ده‌بێت چی بێت؟".
به‌پێی یاساكانی ویلایه‌تی میشیگن، بۆ هیچ كه‌سێك و لایه‌ینێك نییه كه ئاژه‌ڵه مه‌ترسیدار و دڕنده‌كان وه‌ك ئاژه‌ڵێكی ماڵی به‌خێو بكات و ئه‌نجامدانی كارێكی له‌و شێوه‌یه‌ش به یاسا شكێنی له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت، هه‌روه‌ها كه‌سی ئه‌نجامده‌ریش روبه‌ڕوی یاسا ده‌كاته‌وه.