خه‌ندان-
پارێزگای هه‌ولێر ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ره‌تیكرده‌وه، مافی خاوه‌ندارێتی له خاوه‌ن مۆلیده‌یه‌كی گه‌ڕه‌كی خانه‌قا پێشێلكرابێت و مۆلیده‌كه‌ی لێ داگیركرابێت و راشیگه‌یاند، "ئه‌و كه‌سه‌ی كه كۆمه‌ڵێك بڕوبوختانی كردوه، پێشتر چه‌ندین سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆماركراوه و كه‌سێكی سه‌ره‌ڕۆ و یاساشكێنه، لای ئێمه‌ش 400 (چوارسه‌د) ماڵه هه‌ژاری گه‌ڕه‌كێك له‌كه‌سێكی سه‌ره‌ڕۆ و یاساشكێن گرنگترن".
پارێزگای هه‌ولێر لهڕونكردنهوهیهكدا بڵاویكرده‌وه، "دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێك گوایه مۆلیده‌كه‌ی له گه‌ڕه‌كی خانه‌قا كه گه‌ڕه‌كێكی هه‌ژارنشینی شاری هه‌ولێره لێی داگیركراوه و مافی خاوه‌نداریه‌تی پێشێلكراوه، هه‌مو ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه ده‌یڵێت، بڕو بوختانه و دوره له‌ڕاستی، ئه‌و كه‌سه كه پێشتر كارپێكه‌ری مولیده‌ی ئه‌و گه‌ڕه‌كه بوه، چه‌ندینجار به‌هۆی سه‌رپێچی و نه‌دانی كاره‌با و بڕینی كاره‌با له‌سه‌ر هاوڵاتیان و دروستكردنی گرفتی زۆر بۆیان، له‌لایه‌ن هاوڵاتیانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه سه‌دان سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركراوه و له‌لایه‌ن لیژنه و ئه‌نجومه‌نی مۆلیده ئه‌هلیه‌كانی شاری هه‌ولێر و قائیمقامیه‌تی ناوه‌ند چه‌ندینجار ئاگاداركراوه‌ته‌وه و ئیجرائاتی یاسایی له‌گه‌ڵ كراوه و به‌ڵێنامه‌ی لێوه‌رگیراوه كه جارێكی دیكه دوباره‌یان نه‌كاته‌وه، به‌ڵام سودی نه‌بوه و نه‌ك دوباره و بگره چه‌ندان باره‌ی كردۆته‌وه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پابه‌ندی بڕیار و ڕێنماییه‌كان و ده‌سته‌به‌ركردنی مافی هاوڵاتیان نه‌بوه".
چه‌ندینجاری دیكه له‌لایه‌ن دادگاوه به‌بڕیاری دادوه‌ر به‌تۆمه‌تی دیكه ده‌ستگیركراوه
راشیگه‌یاندوه، "ئه‌و كه‌سه جگه له‌وه‌ی خۆی كه‌سێكی سه‌ره‌ڕۆ و یاساشكێنه، چه‌ندینجاری دیكه له‌لایه‌ن دادگاوه به‌بڕیاری دادوه‌ر به‌تۆمه‌تی دیكه ده‌ستگیركراوه، هه‌ربۆیه له ئێستادا مۆلیده‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی خانه‌قا له‌لایه‌ن لیژنه و ئه‌نجومه‌نی مۆلیده ئه‌هلیه‌كانی شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌برێت".
له‌لای ئێمه 400 (چوارسه‌د) ماڵه هه‌ژاری گه‌ڕه‌كێك له‌كه‌سێكی سه‌ره‌ڕۆ و یاساشكێن گرنگترن
پارێزگای هه‌ولێر باسی له‌وه‌شكردوه، "له‌لای ئێمه 400 (چوارسه‌د) ماڵه هه‌ژاری گه‌ڕه‌كێك له‌كه‌سێكی سه‌ره‌ڕۆ و یاساشكێن گرنگترن كه هه‌میشه مایه‌ی سه‌رئێشه و نانه‌وه‌ی گرفتبوه بۆ هاوڵاتیانی ئه‌م گه‌ڕه‌كه و لیژنه و ئه‌نجومه‌نی مۆلیده ئه‌هلیه‌كانی شاری هه‌ولێر".
پێویسته ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن پیشه‌ییانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌تانه بكه‌ن
پارێزگای هه‌ولێر ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، پێویسته ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن پیشه‌ییانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌تانه بكه‌ن و بۆ خستنه‌ڕوی ڕاستی ئه‌و بابه‌ته بڕۆن خه‌ڵكی ئه‌و گه‌ڕه‌كه به قسه بهێنن، پاشان ڕاستیه‌كان زیاتر ده‌رده‌كه‌ون، "جارێكی دیكه‌ش جهختدهكهینهوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی زه‌مینه‌خۆشكردن بۆ كار‌و كه‌سابه‌تی كاسبكاران، به‌ڵام خه‌ڵك و هاوڵاتیان سه‌نته‌ری كاری ئێمه‌ن و ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وان له گیرفانی چه‌ند كه‌سێك گرنگتره‌و ڕۆژانه‌ش هه‌ر خاوه‌ن مۆلیده‌یه‌ك پێشلكاری مافی هاوڵاتیان بكات سزای یاسایی ده‌ده‌ین".