قوباد تاڵه‌بانی: به‌ ئه‌ستێره‌كردنی گه‌نجانمان یه‌كێكه‌ له‌ خه‌مه‌ سه‌ره‌كییه‌كانمان

04:53 - 23/06/2022

1589جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی پێشوازیكردنی له‌ شێركۆ كه‌ریم یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق رایگه‌یاند، به‌ ئه‌ستێره‌كردنی گه‌نجانمان یه‌كێكه‌ له‌ خه‌مه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ئێمه‌ و بۆ ئه‌مه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین له‌هاندانی كه‌رتی تایبه‌ت بۆ كاری وه‌به‌رهێنان له‌وه‌رزشدا.

قوباد تاڵه‌بانی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "هه‌رچه‌ند وه‌رزشوانێك یان هونه‌رمه‌ندێكی كوردی پیشه‌گه‌ر ده‌بینم هێنده‌ی دیكه‌ ئومێدم زیاتر ده‌بێت له‌وه‌ی رۆژێك بتوانین وه‌رزش و هونه‌ر به‌پیشه‌ بكه‌ین و كوردیش هاوشێوه‌ی میلله‌تانی دیكه‌ خاوه‌نی ئه‌ستێره‌ی خۆیان بن".

ئه‌مڕۆ یاریزانی پیشه‌گه‌ری كورد  شێركۆ كه‌ریم به‌سه‌ردانیكردنی دڵخۆشی كردم

راشیگه‌یاندوه‌، "ئه‌مڕۆ یاریزانی پیشه‌گه‌ری كورد و ئه‌ندامی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق شێركۆ كه‌ریم به‌سه‌ردانیكردنی دڵخۆشی كردم".

به‌ ئه‌ستێره‌كردنی گه‌نجانمان یه‌كێكه‌ له‌ خه‌مه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ئێمه‌

له‌و په‌یامه‌یدا قوباد تاڵه‌بانی ده‌شڵێت، "به‌ ئه‌ستێره‌كردنی گه‌نجانمان یه‌كێكه‌ له‌ خه‌مه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ئێمه‌ و بۆ ئه‌مه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین له‌هاندانی كه‌رتی تایبه‌ت بۆ كاری وه‌به‌رهێنان له‌وه‌رزشدا".

نیشانەکردن

قوباد تاڵەبانی

بەپەلە