خه‌ندان-
حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان ڕایگه‌یاند، له ئێستادا گله‌یی و گازنده‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر سیسته‌می حكومڕانی كوردی ھه‌یه و كاتی ئه‌وه ھاتوه له پێناو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا ئه‌و سیستمه ڕاستبكرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی حاكم قادر، له میانی به‌شدارییكردنی له خولێكی تایبه‌ت به یاساناسان، حاكم قادر حه‌مه‌جان ڕایگه‌یاند، "سه‌ربه‌خۆیی دادگا و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و سه‌روه‌ری یاسا له‌گرنگترین پێوانه‌كانی دیموكراسی و شارستانییه‌ته له‌ھه‌ر سه‌رده‌م و وڵاتێكدا بێت، بێگومان په‌یڕه‌وكردن و كاركردن به یاسا نیشانه‌ی پێشكه‌وتن و شارستانیه‌ته و پێویسته ئێمه‌ش هه‌وڵبده‌ین ده‌ستی حزب له دادگاكان بهێنینه ده‌ره‌وه".
پێویسته ده‌ستی سه‌رمایه‌دارانی نیشتیمانی واڵا بكرێت تا بتوانن له كه‌رتی تایبه‌ت هه‌لیكاری زیـاتر بۆ ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكان بڕه‌خسێنن
حاكم قادر باسی له‌وه‌شكرد، "پێویسته ده‌ستی سه‌رمایه‌دارانی نیشتیمانی واڵا بكرێت تا بتوانن له كه‌رتی تایبه‌ت هه‌لیكاری زیـاتر بۆ ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكان بڕه‌خسێنن، هه‌روه‌ها پێویسته كه‌سانی شاره‌زا و به‌توانا بھێنرێته پێشه‌وه، چونكه كلتوری حوكمڕانی له هه‌رێم زۆر لاوازه له‌گه‌ڵ ئه‌و ھه‌مو ساڵانه‌ی حكومڕانیماندا".
لایه‌نه كوردیه‌كان تا ئێستا نه‌یانتوانیوه له به‌غدا خاوه‌نی یه‌ك گوتاری سیاسی بن
حاكم قادر له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌یدا وتی، "لایه‌نه كوردیه‌كان تا ئێستا نه‌یانتوانیوه له به‌غدا خاوه‌نی یه‌ك گوتاری سیاسی بن، ھه‌روه‌ھا پێویسته له‌و ھه‌لومه‌رجه دژوار‌و هه‌ستیارانه‌دا كه گه‌له‌كه‌مان پێیدا تێپه‌ڕده‌بێت، حزبه‌كان خاوه‌نی یه‌ك هه‌ڵوێستی نیشتمانی بن و به‌پێی ده‌ستور مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن و لێره‌وه گفتوگۆكانیان بگوازنه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی ھه‌رێم، چونكه هه‌مو لایه‌ك د‌رك به مه‌ترسی و گۆڕانكارییه‌كان ده‌كـه‌ن".
وه‌ك یه‌كێتی دوپاتی ده‌كه‌ینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی ھه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێ گهردداین له كاتی خۆیدا
حاكم قادر ھێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، وه‌ك یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان دوپاتیده‌كه‌ینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی ھه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێ گهردداین له كاتی خۆیداو پێویسته نمونه‌یه‌كی جوانی شارستانی و سه‌رده‌میانه پێشكه‌ش بكه‌ین، چونكه له ئێستادا نمونه‌یه‌كی جوانمان نییه له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و حكومڕانی كردن، كه‌م ڕۆژ ھه‌یه كێشه بۆ ھاوڵاتیانی ھه‌رێمه‌كه‌مان دروست نه‌بێت ھه‌ر لـه دابه‌شكردنی موچه‌و كه‌می ئاو و كاره‌باو به‌نزین و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانه‌وه".