گەرمیان؛ روداوێکی هاتوچۆ حەوت برینداری لێکەوتەوە

03:30 - 23/06/2022

939جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای گوندی "قاسماغە" بەهۆی پێکدادانی دو ئۆنۆمبێل حەوت کەس برینداربون  کە چوارکەسیان منداڵن کە لەئێستادا بۆ نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار گواستراونەتەوە.

حەوت کەس برینداربون چوار لە بریندارەکان منداڵن

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردوەتەوە،" بەهۆی پێکدادانی دو ئۆتۆمبێل لەجۆری نیسان ئەڵتیما و نیسان پیکاب،  لەسەر ڕێگای گوندی قاسماغە بۆ کەلار حەوت کەس برینداربون چوار لە بریندارەکان منداڵن".

 هەردو ئۆتۆمبێلکە بەئاراستەی کەلار بۆ سەر ڕێگای پشتێنەی شار هاتون پێش ئەوەی بگەنە سەر ڕێگای سەرەکی ئۆتۆمبێلی جۆری ئەڵتیما لە ئۆتۆمبێلی جۆری پیکابی داوە

ئاماژەی بەوەشکردوە،" ڕوداوەکە بەشێوەیەک بوە، هەردو ئۆتۆمبێلکە بەئاراستەی کەلار بۆ سەر ڕێگای پشتێنەی شار هاتون پێش ئەوەی بگەنە سەر ڕێگای سەرەکی ئۆتۆمبێلی جۆری ئەڵتیما لە ئۆتۆمبێلی جۆری پیکابی داوە، بەوهۆیەوە لە ئۆتۆمبێلی جۆری ئەڵتیما پێنج کەس بریندار بوە و لە ئۆتۆمبێلەکەی دیکەش دو کەس برینداربون".

سەرجەم بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار

ئاشکراشیکردوە،" سەرجەم بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار و لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە دەستی پێکردوە".

بەپەلە