خەندان-
کۆمپانیای دانەغاز بڵاویکردەوە، دوێنێ چوارشەممە کێڵگەی کۆرمۆر کە لەلایەن کۆمپانیاکەیانەوە کاری تێدا دەکرێت بە موشەک هێرشیکراوەتەسەر، بەڵام هێرشەکە هیچ زیانێکی نەبوە و پرۆسەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنیش لە کێڵگەکە بەبێ پچڕان بەردەوامە.
هێرشێکی موشەکی کرایەسەر کێڵگەکە بەڵام هیچ زیانێکی نەبو
کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەشكردوە، دوێنێ چوارشەممە ککێڵگەی بەرهەمهێنانی غازی کۆرمۆر کە کۆمپانیای دانەغاز کاری تێدا دەکات لە سنوری ناحیەی قادر کەرەمی سەر بە قەزای چەمچەماڵ، هێرشێکی موشەکی کرایەسەر بەڵام هێرشەکە هیچ زیانێکی نەبو.
حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ئاسایشی کێڵگەکەی توندتر کردوە
ئاماژەی بەوەشکردوە، بەهۆی هێرشەکە دو کارمەندی کۆمپانیاکەیان بە سوکی برینداربون و دوای وەرگرتنی چارەسەری گەڕاونەتەوە بۆسەر کارەکانیان، لەئێستاشدا دەزگا ئەمنییەکان لێکۆڵینەوە دەکەن و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ئاسایشی کێڵگەکەی توندتر کردوە.
له‌دیوی ئێمه‌وه دۆخی ئه‌منی تۆكمه‌یه و هیچ كێشه‌یه‌كی نیه
پەیوەست بەم بابەتەش حاكم سدیق محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی قادركه‌ره‌م به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، "ئێمه ناوچه‌یه‌كمان له‌سنوری كێڵگه‌ی كۆرمۆر هه‌یه كه هاوسنوره له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و پێی ده‌وترێت ناوچه‌ی شاخ، ئه‌ودیوی شاخه‌كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراقه و ناوچه‌یه‌كی زۆر فراوانه، له‌دیوی ئێمه‌شه‌وه دۆخی ئه‌منی تۆكمه‌یه و هیچ كێشه‌یه‌كی نیه".
ئه‌و موشه‌كه‌ی ئاڕاسته كێڵگه‌ی كۆرمۆر كراوه له‌دوری 9 (نۆ) كیلۆمه‌تره‌وه بو
وتیشی، "ئه‌و موشه‌كه‌ی ئاڕاسته كێڵگه‌ی كۆرمۆر كراوه له‌دوری 9 (نۆ) كیلۆمه‌تر و له‌جۆری كاتیۆشای 107 ملمی دورهاوێژ بوه، سه‌رچاوه‌كه‌شی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عێراقه".
هێزه ئه‌منیه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردوه
حاكم سدیق محه‌مه‌د باسی له‌وه‌شكرد، "له‌ئێستاشدا هێزه ئه‌منیه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردوه به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئاراسته‌كردنی ئه‌و موشه‌كه".
كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی موشه‌كه‌كه هیچ زیانێكی گیانی و ماددی لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه
سه‌باره‌ت بهزیانهكان، حاكم سدیق محه‌مه‌د ئاشكرایكرد، "كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی موشه‌كه‌كه هیچ زیانێكی گیانی و ماددی لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه، له‌ئێستاشدا به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی غاز له پاڵاوگه‌كه به‌رده‌وامه".