خەندان-
په‌رله‌مانی كوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە به‌ئاماده‌بونی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێم لەکۆبونەوەدایە و گفتوگۆ له‌باره‌ی هۆكاری وه‌ستاندنی پڕۆژه‌كانی ڕێگاوبان و ته‌واونه‌كردنی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبون له واده‌ی یاسایی دیاریكراوی خۆیان ده‌كرێت.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا په‌رله‌مانی كوردستان بڵاویكرده‌وه، به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی (16) و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (18) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دوه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له مادده‌ی (20) و مادده‌كانی (47، 48) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی (52) و مادده‌كانی (54، 55، 56، 57) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (8)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی چواره‌م له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه بەڕێوەبچێت.
ته‌وه‌ری یه‌كه‌م په‌یوه‌ست ده‌بێت به خستنه‌ڕو و گفتوگۆكردنی ڕاپۆرتی لیژنه‌ی (ئاوه‌دانكردنه‌وه و وه‌به‌رهێنان)
به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌ی كاری كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان، ته‌وه‌ری یه‌كه‌م په‌یوه‌ستە به خستنه‌ڕو و گفتوگۆكردنی ڕاپۆرتی لیژنه‌ی (ئاوه‌دانكردنه‌وه و وه‌به‌رهێنان) سه‌باره‌ت به (هۆكاری وه‌ستاندنی پڕۆژه‌كانی ڕێگاوبان و ته‌واونه‌كردنی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبون له واده‌ی یاسایی دیاریكراوی خۆیاندا)، به‌ئاماده‌بونی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی (66) له په‌یڕه‌وه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
خوێندنه‌وه‌ی دوه‌م بۆ پێشنیازه یاسای به‌ركاركردنی یاسای فیدراڵی واژۆی ئه‌لكترۆنی و مامه‌ڵه‌ی ئه‌لیكترۆنیه‌كان دەکرێت
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ته‌وه‌ری دوه‌می كۆبونه‌وه‌كه تایبه‌تە به خوێندنه‌وه‌ی دوه‌م بۆ پێشنیازه یاسای (به‌ركاركردنی یاسای فیدراڵی واژۆی ئه‌لكترۆنی و مامه‌ڵه‌ی ئه‌لیكترۆنیه‌كان ژماره (78)ی ساڵی 2012 له هه‌رێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89، 97) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.