خه‌ندان-
ده‌زگای لوتكه بۆ كاروباری ئاواره و په‌نابه‌ران رایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی دروستبونی شه‌ڕ و ناكۆكی له‌نێوان ژماره‌یه‌ك گه‌نجی كۆچبه‌ر له‌كاتی بهڕێكهوتنیان له یۆنانه‌وه به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا، 2 (دو) كه‌س كوژران كه یه‌كێكیان كورده و خه‌ڵكی شاری هه‌ولێره.
ده‌زگای لوتكه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، دوای به‌ڕێكه‌وتنی پۆلێك كۆچبه‌ری به نه‌ته‌وه كورد و عه‌ره‌ب له ڕێگای نێوان یۆنان بۆ وڵاتانی ئه‌ورپا له ڕۆژی 18ی ئه‌م مانگه، ناكۆكی و شه‌ڕ له نێوان چه‌ند گه‌نجێكی كۆچبه‌ر رویدا كه له‌نه‌ته‌وه‌ی كورد و عه‌ره‌بن له نزیك كۆزۆفۆ، له ئه‌نجامدا دو كه‌س كوژران و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش به فیشه‌ك بریندار بون كه یه‌كێك له كوژراوه‌كان كورده.
جێگر شێركۆ حه‌سه‌ن ته‌مه‌ن 31 ساڵ هاوڵاتیه‌كی خه‌ڵكی شاری هه‌ولێره ماوه‌ی سێ ساڵه به ئامانجی گه‌یشتن به وڵاتانی ئه‌وروپا، كوردستانی جێهێشتوه
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "جێگر شێركۆ حه‌سه‌ن ته‌مه‌ن 31 ساڵ هاوڵاتیه‌كی خه‌ڵكی شاری هه‌ولێره ماوه‌ی سێ ساڵه به ئامانجی گه‌یشتن به وڵاتانی ئه‌وروپا، كوردستانی جێهێشتوه و له‌ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه‌دا كوژراوه، به وته‌ی خێزانه‌كه‌ی كۆتاجار كه قسه‌یان له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌یان كردوه ڕۆژێك پێش كوژرانی بوه، خێزانه‌كه‌ی داوایان له ده‌زگای لوتكه كردوه كه ته‌رمی ڕۆڵه‌كه‌یان بگه‌ڕێننه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان".
له‌لای خۆشیه‌وه، ئاری جه‌لال سه‌رۆكی ده‌زگای لوتكه بۆ كاروباری ئاواره و په‌نابه‌ران به‌ڵێنی به خێزانی جێگر شێركۆ حه‌سه‌نی ته‌مه‌ن 31 ساڵ داوه كه هه‌وڵی ته‌واوه‌تی بدات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمی كوره‌كه‌یان.