خه‌ندان-
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند، پێویسته پوتن هێزه‌كانی له ئۆكرانیا بكشێنێته‌وه و ده‌رگای گفتوگۆیه‌كی راسته‌وخۆ له نێوان ڤلادیمیر پوتن، سه‌رۆكی روسیا و ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا بكرێته‌وه و "دەبێت رێككه‌وتنێك ئه‌نجامبدرێت و چیدیكه ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیان به‌م شێوه‌یه هه‌ڕاج نه‌كه‌ن".
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی Sky News، ئۆڵاف شۆڵز، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندوه، پێویسته وتوێژی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پوتن، سه‌رۆكی روسیا ئه‌نجامبدرێت و سنورێك بۆ ئه‌م جه‌نگ و كوشتاره دابندرێت.
هه‌نگاوێكی گرنگ و پێویست ده‌بێت ئه‌گه‌ر ده‌رگای گفتوگۆیه‌كی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك پوتندا بكرێته‌وه
وتیشی، "هه‌نگاوێكی گرنگ و پێویست ده‌بێت ئه‌گه‌ر ده‌رگای گفتوگۆیه‌كی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك پوتندا بكرێته‌وه، ده‌كرێت سه‌رۆك ماكرۆن ببێته پردێك بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه به‌رهه‌مدارتر بكات".
پێویسته سه‌رۆك پوتین هێزه‌كانی له ئۆكرانیا بكشێنێته‌وه
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا باسی له‌وه‌شكردوه، "پێویسته سه‌رۆك پوتین هێزه‌كانی له ئۆكرانیا بكشێنێته‌وه و به‌هه‌رچ شێوه‌یه‌ك بێت دیداری راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك زلێنسكیدا رێكبخات و رێكه‌وتنێك ئه‌نجامبده‌ن و چیدیكه ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیان به‌م شێوه‌یه هه‌ڕاج نه‌كه‌ن".
ئه‌م لێدوانه‌ی له‌كاتێدایه هەریەکە لە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فڕەنسا و ئۆلاڤ شۆڵتز، راوێژکاری ئەڵمانیا و ماریۆ دراگی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا بەمەبەستی دڵنیایدان لە پاڵپشتی و هاوکارییەکانی ئەوروپا بۆ ئەو وڵاتە، 16ی ئه‌م مانگه گەیشتنە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا.