هەواڵی ئەمڕۆ

نیپاڵ؛ كه‌مپی مانه‌وه‌ی گه‌شتیارانی چیای ئێڤرێست ده‌گوازرێته‌وه‌

02:50 - 17/06/2022

10543جار خوێندراوەتەوە

چیای ئێڤرێست

خه‌ندان-

به‌رپراسانی نیپاڵ ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایانگه‌یاند، به‌هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماوه‌، سروشتی چیای ئێڤرێست گۆڕانكاریه‌كی نه‌رێنی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ و رۆژبه‌رۆژ چیاكه‌ سه‌هۆڵ و به‌فری خۆی له‌ده‌ستده‌دات، هه‌وه‌ها رێڕوی ئاوی سه‌هۆڵبه‌ندی چیاكه‌ش كه‌ پێشتر ته‌نها رێڕه‌وێكی سه‌هۆڵین بوە و شوێنی مانه‌وه‌ی گه‌شتیارانبوه‌، ئێستا به‌ره‌و توانه‌وه‌ چوه، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ بڕیاریانداوه‌ شوێنی مانه‌وه‌ی گه‌شتیاران بگوازنه‌وه‌، چونكه‌ شوێنه‌كه‌ چیدیكه‌ سه‌لامه‌ت نییه‌.

به‌پێ تۆڕی هه‌واڵی BBC، به‌رپراسانی نیپاڵ رایانگه‌یاندوه‌، به‌هۆی گۆڕانه‌كانی كه‌شوهه‌واوه‌ چیدیكه‌ ناكرێت ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ئێستا بۆ گه‌شتیاران ته‌رخانكراوه‌ تا له‌ته‌ك چیای ئێڤرێست تێیدا بمێنه‌وه‌ سه‌لامه‌ت و پارێزراو نییه‌.

كه‌مبونه‌وه‌ی گه‌شتیاران په‌یوه‌ندی به‌ گۆڕانی كه‌شوهه‌واوه‌ هه‌یه‌، چونكه‌ سروشتی چیاكه‌ گۆڕاوه‌
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردوه‌، پێشتر كامپی مانه‌وه‌ی گه‌شتیاران زیاتر له‌ 1.500 (هه‌زار  پێنجسه‌د) گه‌شتیاری ده‌گرت، به‌ڵام به‌راورد به‌ 2 (دو) ساڵی رابردو گه‌شتیارانی چیای ئێڤرێست كه‌می كردوه‌ و ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كی تێكچونی ژینگه‌ و كه‌شوهه‌وایه‌.
رێڕه‌وی ئاوی سه‌هۆڵبه‌ندی چیای ئێڤرێست به‌ره‌و توانه‌وه‌ چوه‌
له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ شاره‌زایانی بواری كه‌شوهه‌واو رێره‌وی توانه‌وه‌ی ئاوی سه‌هۆڵبه‌ندی چیای ئێڤرێست رایانگه‌یاند، كه‌شوهه‌وا، گه‌رمبونی زه‌وی و به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، كاریگه‌رییه‌كی ئێجگار زۆریان له‌سه‌ر سروشتی چیای ئێڤرێست داناوه‌، به‌شێوازێكه‌ له‌ به‌ره‌به‌یاندا رێڕه‌وی ئاوی سه‌هۆڵبه‌ندی چیای ئێڤرێست كه‌ پاشماوه‌ی تواوه‌ی سه‌هۆڵی چیاكه‌ی پێدا رێده‌كات به‌ره‌و توانه‌وه‌ چوه‌ و هه‌نگاوه‌كانی توانه‌وه‌ی ئەو رێڕه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌. 
ناكرێت له‌ شه‌و رۆژێكدا قڵیشه‌ به‌ندی نێوان رێره‌وی ئاوی سه‌هۆڵبه‌ندی چیای ئێڤرێست به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ زیادبكات
به‌شێك له‌ گه‌شتیاران و شاره‌زایان ده‌ڵێن، "ته‌واو جۆشداماوین به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناكرێت له‌ شه‌و رۆژێكدا قڵیشه‌ به‌ندی نێوان رێره‌و ئاوی سه‌هۆڵبه‌ندی چیای ئێڤرێست به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ زیادبكات و روباری ئێڤرێست كه‌ زۆر به‌ كه‌می ده‌توێته‌وه‌ روبه‌ڕوی توانه‌وه‌ی به‌رده‌وام ببێت".
به‌كارهێنان گاز و گه‌رمی بۆ خۆ گه‌رمكردنه‌وه‌ و دروستكردنی خواردن، هۆكارێكی دیكه‌ن  بۆ توانه‌وه‌ی رێڕه‌وی ئاوی سه‌هۆڵبه‌ندی چیاكه‌

شێرین تێنزینگ شێرپا، بەڕێوبەری بنکەی و كامپینی چیای ئێڤرێست و ئه‌ندامی لیژنه‌ی کۆنترۆلکردنی پیسبوونی ساگارماتا ئاشكرایكردوه‌، پیسبونی ژینگه‌، گه‌رمبونی زه‌وی و گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا ته‌نها هۆكار نین و بونی هاوڵاتیان و به‌كارهێنان گاز و گه‌رمی بۆ خۆ گه‌رمكردنه‌وه‌ی گه‌شتیاران و دروستكردنی خواردن، هۆكارێكی دیكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر توانه‌وه‌ی رێڕه‌وی ئاوی سه‌هۆڵبه‌ندی چیای ئێڤرێست دروستبكات.