خه‌ندان-
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ژماره‌یه‌ك له‌هاوڵاتیانی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیان ئه‌نجامدا و رێگای رۆیشتن و هاتنی نێوان كه‌ركوك- سلێمانیان داخست و داواشده‌كه‌ن، خزمه‌تگوزاریه‌كان به‌تایبه‌ت ئاویان بۆ دابین بكرێت.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی خه‌ندان، به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به خراپی ئاستی خزمه‌تگوزاریه‌كان و نه‌بونی ئاوی خواردنه‌وه، ژماره‌یه‌ك له دانیشتوانی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداوه و رێگای سه‌ره‌كی نێوان كه‌ركوك-هه‌ولێریان به‌هه‌ردو ئاراسته‌ی هاتن و رۆیشتن داخستوه به‌ڕوی هاتوچۆدا.
خۆپیشانده‌ران هۆشداریانداوه‌ته به‌رپرسانی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ده‌بێت له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێردا كێشه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، خۆپیشانده‌ران هۆشداریانداوه‌ته به‌رپرسانی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ده‌بێت له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێردا كێشه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن و راشیانگه‌یاندوه، "چیتر ئه‌و دۆخه قبوڵ ناكه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ئێستادا دو هه‌فته جارێك بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر ئاوی خواردنه‌وه‌یان پێده‌درێت، جگه له‌وه‌ش كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌بای نیشتمانیان كه‌مبوه‌ته‌وه".
پێشتریش، عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاندبو، له ئێستدا قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ له دۆخێكی خراپی بێ ئاویدایه، به 12 (دوازده) ڕۆژ یه‌ك كاتژمێر ئاویان پێده‌درێت، له‌ماوه‌كانی ڕابردودا سێ‌جار پاره ته‌رخانكراوه بۆ پرۆژه‌ی ئاوی چه‌مچه‌ماڵ، به‌ڵام خه‌رجنه‌كراوه له پرۆژه‌كه‌دا.