خه‌ندان-
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی پاشه‌كه‌وت و لێبڕینی موچه، پڕۆژه یاسایه‌كمان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردوه، له‌ڕێگه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یاسایه‌وه قه‌رزه‌كانی سه‌ر فه‌رمانبه‌ران و حكومه‌تیش پاكتاو ده‌كرێن.
كاروان گه‌زنه‌یی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند، "وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌به‌رامبه‌ر هه‌ستكردنمان به‌و دۆخه نه‌خوازراوه‌ی ئێستای هه‌رێم، ژماره‌یه‌ك پرۆژهیاسامان پێشكه‌ش به ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردوه، به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی كرداری خه‌ڵكی كوردستان و كه‌مكردنه‌وه‌ی لێكه‌وته‌كانی قه‌یرانی دارایی".
یه‌كێك له پرۆژه‌یاساكان بریهكخستن (مهقاصه)یه واته له‌بری یه‌كخستن
وتیشی، "یه‌كێك له پرۆژه‌یاساكان بریهكخستن (مهقاصه)یه واته له‌بری یه‌كخستن، هه‌وڵمانداوه قه‌رزه‌كانی نێوان حكومه‌ت و هاوڵاتیان له رێگه‌ی پڕۆژه‌یاساوه بچه‌سپێنین و پاشه‌كه‌وت و لێبڕینی موچه‌یان له رێگه‌ی یاساوه بۆ بگه‌ڕێنینه‌وه، به‌جۆرێك ئێستا هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌و قه‌رزانه‌ی له‌لای هاوڵاتیانه و ئه‌وانه‌شی له‌لای حكومه‌ته به‌ر یه‌كبخرێن".
له ئێستادا هاوڵاتیان 312.000.000.000 (سێسه‌د و دوازده ملیارد) دینار قه‌رزی كاره‌بایان له‌سه‌ره
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، له ئێستادا هاوڵاتیان 312.000.000.000 (سێسه‌د و دوازده ملیارد) دینار قه‌رزی كاره‌با، 157.000.000.000 (سه‌د و په‌نجاو حه‌وت ملیارد) دینار قه‌رزی نیشته‌جێبون، 512.000.000.000 (پێنجسه‌د و دوازده ملیارد) دینار قه‌رزی هاوسه‌رگیرین له‌سه‌ره كه كۆی گشتییه‌كه‌ی ده‌كاته نزیكه‌ی 1.000.000.000 (یه‌ك ملیارد) دۆلار، له به‌رامبه‌ریشدا موچه‌خۆرانی هه‌رێم بڕی 10.395.170.000 (سێسه‌د و دوازده ملیارد) دۆلاریان لای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، ئێمه هه‌وڵمانداوه له‌ڕێگه‌ی یاساوه ئه‌مانه بچه‌سپێنین بۆئه‌وه‌ی موچه‌خۆران پاشه‌كه‌وت و لێبڕینی موچه‌یان له‌ڕێگه‌ی یاساوه بۆ بگه‌ڕێنینه‌وه".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "ده‌بێت ئه‌م لێخۆشبونه به‌شێوه‌ی ئاره‌زومه‌ندانه بێت واته هه‌ر موچه‌خۆرێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێت داوابكات ئه‌و پاشه‌كه‌وته‌ی كه لای حكومه‌ت بخرێته بری ئه‌و قه‌رزه‌ی كه له‌سه‌ریه‌تی، به‌ڵام به‌مه‌رجێك له‌بری یهكخستنهكه ڕێژه‌ی 30% تێپه‌ڕنه‌كات، بۆئه‌وه‌ی له داهاتودا كه دۆخی دارایی هه‌رێم باشبو ئه‌و پاره‌یه بگه‌ڕێته‌وه بۆ موچه‌خۆران".