خه‌ندان-
وی فێنگی وه‌زیری به‌رگری چین رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی گرنگی به ململانێی ئۆكرانیا نادات، به‌ڵام پێیوایه، "فشار و سزاكانی سه‌ر روسیا یارمه‌تیده‌ر نابن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه"، به‌ڵكو ته‌نها دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن.
له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له كۆنفڕانسی ئاسایشی سه‌نگافوره له ژێرناونیشانی "دیالۆگی شه‌نگریلا" وی فێنگی رایگه‌یاند، "ململانێ یان شه‌ڕ دوا شته چین ده‌یه‌وێت بیبینێت، له هه‌مانكاتدا، ئێمه باوه‌ڕمان به‌وه نییه كه زۆرترین فشار یان سزاكان ده‌توانن كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ته‌نانه‌ت سزاكان ده‌توانن گرژیه‌كان زیاتر بكه‌ن و دۆخه‌كه‌ش زیاتر ئاڵۆز بكه‌ن.
چین هیچ كاتێك هیچ هاوكارییه‌كی ماددی نه‌داوه‌ته ڕوسیا بۆ هێزه چه‌كداره‌كانی
وی فێنگی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له چوارچێوه‌ی قه‌یرانی ئۆكرانیادا، "چین هیچ كاتێك هیچ هاوكارییه‌كی ماددی نه‌داوه‌ته ڕوسیا بۆ هێزه چه‌كداره‌كانی"، هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كانی چین و ڕوسیا "شه‌راكه‌ته نه‌ك هاوپه‌یمانی" به‌وه‌ش چین به‌رامبه‌ر هیچ لایه‌نێكی سێیه‌م ئاڕاسته ناكرێت.
قه‌یرانی ئۆكرانیا كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاوی له‌سه‌ر دیمه‌نی ستراتیژی نێوده‌وڵه‌تی هه‌بوه
به وته‌ی وه‌زیری به‌رگری، قه‌یرانی ئۆكرانیا كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاوی له‌سه‌ر دیمه‌نی ستراتیژی نێوده‌وڵه‌تی هه‌بوه و ده‌شڵێت، "له جیهاندا قه‌یران و ئاژاوه‌ی زیاتر هه‌یه و ناكرێت جیهانی ئێمه به ئاشتی و ئارام وه‌سف بكرێت".
وی فێنگی هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، چین پشتگیری له دانوستانه‌كانی نێوان ڕوسیا و ئۆكرانیا ده‌كات، هه‌روه‌ها هیواداره دانوستانه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ناتۆ له‌گه‌ڵ ڕوسیا ئه‌نجام بدرێن به مه‌به‌ستی ڕه‌خساندنی "هه‌لومه‌رجێك بۆ ئاگربه‌ستی پێشوه‌خته".