مۆسکۆ پاسپۆرتی روسی بە هاوڵاتیانی ئۆکرانیا دەبەخشێت

05:26 - 11/06/2022

673جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ روسیا یەکەمین وەجبەی پاسپۆرتی وڵاتەکەی بە ژمارەیەک هاوڵاتی  شاری خێرسنی ئۆکرانیا بەخشی، کە لەسەرەتای دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنەکانەوە کەوتوەتە ژێردەستییەوە، بەرپرسانی شارەکەش رایدەگەیەنن کۆدی پەیوەندی تەلەفۆنی روسی لەبری کۆدی ئۆکرانی بەکاردێت.

پاسپۆرتی ئەو وڵاتە بە 25 هاوڵاتی شارەکە بەخشرا

ئاژانسی هەواڵی "تاس" بڵاویکردوەتەوە،  دوای ئەوەی مانگی رابردو ڤلادیمێر پوتین، مەرسومێکی سەرۆکایەتی تایبەتی لەبارەوە دەرکرد سەرۆکی روسیا ئەمڕۆ لەچوارچێوەی ئاهەنگێکدا کە لە شاری خێرسن بەڕێوەچو، پاسپۆرتی ئەو وڵاتە بە 25 هاوڵاتی شارەکە بەخشرا".

لە چەند رۆژی رابردودا بڕیاردرا دراوێکی نوێ بە زمانی روسی بۆیان دەربکرێت

ئەمە لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردودا بڕیاردرا دراوێکی نوێ بە زمانی روسی بۆیان دەربکرێت، هاوکات کاتی شارەکە بۆ کاتی مۆسکۆ گۆڕا.

 کۆدی پەیوەندی تەلەفۆنی شارەکە بۆ کۆدی نێودەوڵەتی روسیا گۆڕاوە

هاوکات بەرپرسانی خێرسن رایانگەیاند، کۆدی پەیوەندی تەلەفۆنی شارەکە بۆ کۆدی نێودەوڵەتی روسیا گۆڕاوە کە(7+) لەبری کۆدە ئۆکرانییەکەی رابردو.

 بەندەرێکی گرنگ و سەرەکیە لەسەر دەریای رەش و روباری دنیپرۆ

خێرسن دەکەوێتە بەشی باشوری ئۆکرانیا ، بەندەرێکی گرنگ و سەرەکیە لەسەر دەریای رەش و روباری دنیپرۆ، ژمارەی دانیشتوانی 300000 سێسەد هەزار کەسە، خێرسنی پایتەخت هاوسنورە لەگەڵ نمیچەدورگەی قرم کە لەساڵی 2014 روسیا دەستی بەسەرداگرت.

 بازنەیەکی بەیەکگەیشتن لەنێوان  نیمچە دورگەی قرم و هەرێمی دۆنباس لە رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا دروستدەکات

گرنگی ناوچەکە لەوەدایە دەکەوێتە سەر روباری دنیپرۆ، و روباری ئازۆف لە باشوری رۆژهەڵات، دەریای رەش لە باشوری رۆژئاوا، کە بازنەیەکی بەیەکگەیشتن لەنێوان  نیمچە دورگەی قرم و هەرێمی دۆنباس لە رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا دروستدەکات.

ئەمە لەکاتێکدایە، بڕیارە لەمساڵدا ریفراندۆمی چونە پاڵ روسیا ئەنجامبدرێت و هاوکات دوای هێوربونەوەی دۆخی ناوچەکە هێڵی ئاسنینەکەی بکەوێتەوە کار و وەک شارێکی سەرەکی روسیا بناسێنرێت.

نیشانەکردن

ئۆکرانیا