خه‌ندان-
كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی نوێترین فیچهرهكانی IOSی 16ی تایبه‌ت به به‌رهه‌مه‌كانی مۆبایل ئایفۆنی پێشكه‌شكرد و ژماره‌یه‌ك فیچه‌ری تایبه‌ت و نوێی خسته به‌رده‌ست به‌كارهێنه‌رانی به‌رهه‌مه‌كانی خۆی.
به‌پێی وێبسایتی Cnet، به‌رپرسانی كۆمپانیای ئاپڵ رایانگه‌یاندوه، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كۆمه‌ڵێك فیچه‌ری نوێیان بۆ به‌رهه‌مه‌كانی ئایفۆن په‌ره‌پێداوه و به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمیش له IOSی 16دا زۆرترین گۆڕانكاری بۆ به‌كارهێنه‌ران ته‌رخانكراوه.
ده‌رباره‌ی "په‌یامی نێردراوی هه‌ڵه و ڕه‌شكردنه‌وه"
جێگری به‌رپرسی ئه‌ندازیارانی سۆفتوێری ئایفۆن رایگه‌یاند، له یه‌كێك له نوێنگهرییهكانی نێو IOSی 16دا، 3 (سێ) رێگای په‌ره‌پێدراویان خستوه‌ته به‌رده‌ستی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زۆرترین كات سه‌رقاڵی نوسینی و به‌زۆری هه‌ڵه له‌كاتی "Type"دا ئه‌نجامده‌ده‌ن.
یه‌كه‌م: یه‌كێك له رێگا په‌ره‌پێدراوه‌كانی تایبه‌ت به IOSی 16، ئه‌وه‌یه كه له‌كاتی ناردنی نامه‌دا ئه‌گه‌ر له نوسنێكیدا هه‌ڵه‌ت هه‌ب، وه‌ك چۆنیه‌تی چاككردنه‌وه‌ی كۆمێنت له فه‌یسبوك ده‌توانی راستكردنه‌وه "edit"ی بكه‌یت.
دوه‌م: ده‌توانیت ئه‌گه‌ر په‌یامێكت به نیوه‌ناچڵی و له‌ناكاو نارد ئه‌وا ده‌توانیت له رێگه‌ی "Undo Send"وه رێگری له خوێندنه‌وه‌ی په‌یامه‌كه بگریت به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك بۆ كه‌سی به‌رامبه‌ر بچێت.
سێیه‌م: له یه‌كێك له فیچهرهكانی دیكه‌شدا، نیشانه‌ی "نه‌خوێندراوه‌ته‌وه" بۆ په‌یامه‌كان زیادكراوه ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كاتی خوێندنه‌وه‌یت نه‌بو له‌كاتێكی دیكه‌دا بچیته‌وه سه‌ری و بیانخوێنیته‌وه.
به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن خۆیان دیزاینی و شێوه‌ی "lock screen"كانیان دروستبكه‌ن
هه‌روه‌ها، له‌م نوێگه‌رییه‌ی كه له IOSی 16دا ئه‌نجامدراوه، به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن "lock screen"ی شاشه‌كانیان بگۆڕن، ئه‌وه‌ش رێگه به به‌كارهێنه‌رانی ده‌دات به‌شێوه‌یه‌كی گشتی خۆیان جۆر و شێوه‌ی "lock screen"ی شاشه‌كانیان دیزاین بكه‌ن و رێكخستنی بۆ ئه‌نجامبده‌ن.
شێوازی ئاگاداركرنهوهكان بوه به شێوه‌ی خلۆركهی بازنه‌ی و چوه‌ته به‌شی كۆتایی "lock screen"ه‌كه‌وه
یهكێكیدیكهی فیچه‌ره نوێیه‌كانی IOSی 16 بریتییه له شێوازی ده‌ركه‌وتنی شێوازی ئاگاداركردنهوهكانه، ئه‌ویش له شێوازێكی ستونییه‌وه گواستراوه‌ته‌وه به‌شی خواره‌وه‌ی "lock screen"كه، له‌وێش له‌سه‌ر شێوه‌ی خلۆركهی بازنه‌ی ده‌توانیت ئاگادركردنهوهكانی دیكه ببینیت.