خه‌ندان-
پشکنینە پزیشکییەکان و راپۆرتە فەرمیە پزیشکییەکان لە دەرەوەی وڵات باس لهوهدهكهن كه د. کازم فاروق، سه‌رۆكی پێشوی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی كوردستان، "به‌هۆكارێكی سەیر و چاوەڕوان نەکراو" توشی نه‌خۆشی بوه و له ئێستاشدا به‌رده‌وامه له وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه له هه‌ژماری تایبه‌تی د. کازم فاروق، سه‌رۆكی پێشوی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ بڵاوكراوه‌ته‌وه و خه‌ندان به‌دواداچونی بۆ راستی راگه‌یه‌ندراوه‌كه كردوه، تیایدا هاتوه، "لە دوای چەند مانگێک لە تێکچونی دۆخی تەندروستی د. کازم فاروق، دەرئەنجامی پشکنینە پزیشکییەکان و راپۆرتە فەرمیە پزیشکییەکان لە دەرەوەی وڵات باس لە ھۆکارێکی سەیر و چاوەڕوان نەکراو دەکەن، کە بوەتەھۆی نەخۆشکەوتنی د. کازم ھەرچەندە ئەمە جێگەی سەرسوڕمانێکی زۆرە، بەڵام ھەتا جێگیربونی دۆخی تەندروستی د. کازم زیاتر لەسەر ئەم بابەتە ناڵێین".
د. کازم بە نزیکەکانی وتوە ھەمو خەڵک دڵنیابکەن کە ئەگەر لەم نەخۆشیە چاک ببمەوە انشاالله ئەوا لە جاران بەھێزتر دێمەوە خزمەتی خەڵك
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، "پێش وەرگرتنی بەنج و چارەسەرەکانی، د. کازم بە نزیکەکانی وتوە ھەمو خەڵک دڵنیابکەن کە ئەگەر لەم نەخۆشیە چاک ببمەوە انشاالله ئەوا لە جاران بەھێزتر و بەھەڵوێستتر دێمەوە خزمەتی خەڵك".
27ی شوباتی ئه‌مساڵ کازم فاروق نامه‌ی دەست لەکاردەکێشانهوه پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرد
27ی (شوبات/2)ی ئه‌مساڵ، کازم فاروق، سەرۆکی پێشوی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، نامه‌ی دەست لەکاردەکێشانهوه پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرد، ماوه‌ی چه‌ند مانگێكیشه توشی نه‌خۆشی بوه و چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرێت.
پێشكه‌شكردنی نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه له‌لایه‌ن د. كازم فاروقه‌وه دوای ئه‌وه هات كه، ساڵی رابردو، بەهۆکاری ئەوەی لە یەکێک لە دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان، پێڵاوەکانی لە سەرۆکایەتی پەرلەمان گرت، لەسەر داوای سەرۆکایەتی پەرلەمان و به‌ده‌نگی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران رێگری لێكرا به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بكات تا ئه‌وكاته داوای لێبوردن ده‌كات.