خه‌ندان-
جۆن سولیڤان باڵیۆزی ئه‌مریكا له مۆسكۆ ره‌تی نه‌كرده‌وه كه روسیا و ئه‌مریكا باڵیۆزخانه‌كانیان له‌سه‌ر خاكه‌كانی یه‌كتر دابخه‌ن، و رایگه‌یاند، واشنتن نایه‌وێت هه‌نگاوێكی له‌و شێوه‌یه بنێت، ماوه‌ی سێ مانگیشه گۆڕانكاری زۆر رویداوه.
جۆن سولیڤان له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی "تاس" له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری داخستنی هه‌ردو باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له مۆسكۆ و روسیا له واشنتن وتی، "ئه‌مه ئه‌گه‌ری هه‌یه و ره‌نگه ئه‌و كاره روبدات، به‌ڵام پێموایه ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌بێت".
به‌ئاسته‌م ده‌توانرێت له ئیداره‌ی ئه‌مریكادا لایه‌نگری بیرۆكه‌ی داخستنی هه‌ردو باڵیۆزخانه‌كه بدۆزرێته‌وه
راشیگه‌یاند، "به‌ئاسته‌م ده‌توانرێت له ئیداره‌ی ئه‌مریكادا لایه‌نگری بیرۆكه‌ی داخستنی هه‌ردو باڵیۆزخانه‌كه بدۆزرێته‌وه، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه تاكه هۆكارێك كه ڕه‌نگه ئه‌مریكا ناچار بكات باڵیۆزخانه‌كه‌ی دابخات، مه‌حاڵه به‌رده‌وامبونی كاره‌كانی بۆ ئاسایش ره‌چاو بكرێن".
پێشتر مۆسكۆ باسی له مه‌ترسی پچڕانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات كردوه
باڵیۆزی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "پێشتر مۆسكۆ باسی له مه‌ترسی پچڕانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات كردوه، "ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه به مانای داخستنی نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماسییه‌كانی هه‌ردو وڵات بێت".
جۆن سولیڤان سولیڤان ده‌شڵێت، "دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه كارێكی له‌مشێوه‌یه له ئه‌مریكاوه ده‌ست پێناكات، ئێستا ناتوانین زۆر شتی دیكه له‌م باره‌یه‌وه بڵێین، سێ مانگه له دۆخێكی گۆڕانكاری ته‌واوداین".
له 21ی (ئازار/3)ی 2022 وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا هۆشداریدا له‌وه‌ی لێدوانه‌كانی جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به ڤلادیمێر پوتین هاوتا روسیه‌كه‌ی، په‌یوه‌ندییه‌كانی دوقۆڵی ده‌خاته لێواری داڕمانه‌وه، هه‌روه‌ها مۆسكۆ وه‌ڵامی توندی ئه‌و كاره دوژمنكارانه‌ی واشنتۆن ده‌داته‌وه.