خه‌ندان-
ئیلهام ئەحمەد، سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات راشکاوانە لەبارەی ناکۆکی کورد لە رۆژئاڤاو پەیوەندیەکانیان لەگەڵ ئەمریکا و روسیا دەدوێت و رایده‌گه‌یه‌نێت، رێگه به دابه‌شونی هێز له رۆژئاڤای كوردستان ناده‌ن و نایه‌ڵن بوترێت ئه‌مه هێزی فڵان حزب و ئه‌مه هێزی فیسار حزبه، نمونه‌ی باشوری كوردستان له رۆئاڤای كوردستان دوباره‌نابێته‌وه كه شه‌ڕی ناوخۆ تیایدا رویدا، هه‌ندێك لایه‌ن دۆخی رۆژئاڤا و باشوری كوردستان به یه‌ك ده‌شوبهێنن، به‌ڵام ئه‌وه بۆچونێكی هه‌ڵه‌یه، ده‌شڵێت، "په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و روسیا جێگیره و به‌وریاییه‌وه مامه‌ڵه ده‌كه‌ین و وڵاتانیش به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان هه‌نگاو ده‌نێن".
ئیلهام ئەحمەد له‌میانی به‌رنامه‌ی دیداری خه‌ندان، كه به‌رنامه‌یه‌كی هه‌فتانه‌یه و رۆژنامه‌نوس هه‌ڤاڵ محه‌مه‌د ئاماده‌و پێشكه‌شی ده‌كات، لەبارەی ئه‌گه‌ری هێرشی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاڤای كوردستان، رایگه‌یاند، "توركیا هه‌ركاتێك بیه‌وێت ده‌توانێت ده‌ست به له‌شكركێشی خۆی بكات، بۆ ده‌ستپێكردنی له‌شكركێشی له‌وجۆره پێویستی به ره‌زامه‌ندی روسیا و ئه‌مریكا هه‌یه، چونكه رێككه‌وتن هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه، له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه توركیا ناتوانێت ئۆپه‌راسیۆنێكی له‌و شێوه‌یه ئه‌نجامبدات، مه‌گه‌ر شێت بوبێت، ئه‌وكاته به‌بێ ئه‌وان ده‌توانێت ئۆپه‌راسیۆن بكات، ئه‌گه‌ر شێتیش بوبێت ئه‌وا ده‌بێته بابه‌تێك له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی نێوده‌وڵه‌تی، بۆ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنێكی له‌وشێوه‌یه ئاماده‌یه هه‌مو ته‌نازولێك بۆ وڵاتانی نێوده‌وڵه‌تی بكات".
كاتێك له رۆژئاڤای كوردستان پرسی كورد چاره‌سه‌ربكرێت ئه‌وكاته توركیا ناچاره له‌ناوخۆشدا پرسی كورد چاره‌سه‌ر بكات
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "توركیا هه‌ركاتێك بكه‌وێته قه‌یرانه‌وه، پێویستی خۆی له ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی ده‌بینێت، توركیا ترسی له‌وه هه‌یه چۆن كورد له باشوری كوردستان ده‌ستكه‌وتی به‌ده‌ستهێناوه به‌هه‌مان شێوه‌ش له رۆژئاڤای كوردستان ده‌ستكه‌وتی گه‌وره به‌ده‌سبتهێنێت، بۆیه له به‌رامبه‌ر كورددا سیاسه‌تی قڕكردن په‌یڕه‌و ده‌كات، كاتێك له رۆژئاڤای كوردستان پرسی كورد چاره‌سه‌ربكرێت ئه‌وكاته توركیا ناچاره له‌ناوخۆشدا پرسی كورد چاره‌سه‌ر بكات، توركیا به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن ده‌چێت بۆیه حكومه‌تی ئاكه‌په فێربوه یان سیاسه‌تی ئه‌وان ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر ئه‌نجامی شه‌ڕ ده‌ستكه‌وتی سیاسی به‌ده‌ستبهێنێت، به‌تایبه‌تی به‌رامبه‌ر به گه‌لی كورد و كه‌سانی دیموكرات".
خه‌ندان: لە بڕیارەکەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە دەستپێدەکەم، کە سزای ناسراو بە قەیسەری لەسەر رۆژئاڤای کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە هەڵگرت، ئەم بڕیارە کاریگەری چی دەبێت؟
ئیلهام ئه‌حمه‌د: ئه‌و هه‌نگاوه‌ی كه نراوه له چوارچێوه‌ی شه‌ڕی دژی داعشه، شه‌ڕی داعش ته‌نها چه‌كداری نیه و ئه‌و زه‌مینه‌ی كه داعش خۆی تیایدا به‌هێز ده‌كات ده‌بێت له‌ناوببرێت، بواره‌كانی ئابوری، په‌روه‌رده‌یی، كلتوری و رۆشنبیری به‌هێز بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕێكی ته‌واوه‌تی له هه‌مو بواره‌كاندا دژی داعش به‌رپابكه‌ین، له بواری سه‌ربازیدا سه‌ركه‌وتنی گه‌لێك گه‌وره‌مان به‌ده‌ستهێناوه و جوگرافیایه‌كی گه‌وره كه له‌ده‌ستی داعشدا بو رزگاركراوه، ئه‌گه‌ر له بواری فكریی و ئابوری كۆمه‌ڵگه هه‌ژار بێت ئه‌وا داعش ده‌یقۆزێته‌وه بۆ به‌هێزكردنی خۆی، بۆیه ده‌بێت داعش له‌ڕوی فیكرییه‌وه له‌ناوببرێت، ئه‌م بڕیاره‌ی كه دراوه بۆ لابردنی سزاكانی سه‌ر باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریایه كه له ژێر كۆنتڕۆڵی هه‌سه‌ده‌دایه، بۆ بوژاندنه‌وه‌ی خه‌ڵكه تاوه‌كو خزمه‌تگوزاری بگه‌یه‌نرێته خه‌ڵك و ژیانیان باشتر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه نه‌گه‌ڕێنه‌وه ناو داعش.
خه‌ندان: بریارەکەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا نیگەرانی تورکیای لێکەوتەوە و بە بەرپرسانی ئەو وڵاتە بە ئاشکرا دژی وەستانەوە، پێتوایه هۆكاری ئه‌وه چییه؟
ئیلهام ئه‌حمه‌د: توركیا نه‌ك ته‌نها دژی ئه‌و بڕیاره، به‌ڵكو كاتێك شه‌ڕی داعشیشمان ده‌كرد هه‌ر له دژی ئێمه‌بو، توركیا داوای لێكرا كه به‌شداربێت له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی شه‌ڕی دژی داعش به‌ڵام قبوڵی نه‌كرد، توركیا به پێچه‌وانه‌وه هاوكاریه‌كی زۆی داعشی كرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌هێزببێت و شه‌ڕ دژی ئێمه بكات، ئه‌وه‌ش له كۆبانێ دیاربو، كه هه‌مو رۆژێك ئه‌ردۆگان و به‌رپرسانی توركیا لێدوانیان ده‌دا كه ئه‌مڕۆ و سبه‌ی كۆبانێ ده‌كه‌وێ، له‌به‌رئه‌وه له سوریا هه‌ر هه‌نگاوێك بۆ دیموكراسی و چاره‌سه‌ری سیاسی بنرێت توركیا له دژی ده‌وه‌ستێته‌وه، هه‌ر بڕیارێك بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی قه‌یرانی سوریا چاره‌سه‌ر ببێت توركیا له دژی ده‌وه‌ستێته‌وه، توركیا بیر له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌كاته‌وه نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی سوریا.
خه‌ندان: دژایه‌تی توركیا كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه وه‌به‌رهێنه‌ران نه‌یه‌ن له رۆژئاڤای كوردستان وه‌به‌رهێنان بكه‌ن؟
ئیلهام ئه‌حمه‌د: بڕیاره‌كه ته‌نها بۆ رۆژئاڤا نیه به‌ڵكو بۆ رۆژئاوا و رۆهه‌ڵاتی فوراته كه ده‌كاته باكوری سوریا، توركیا نایه‌وێت گه‌شه‌پێدان له‌و ناوچانه هه‌بێت و ژیانی خه‌ڵكی باش ببێت بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه داعش به‌هێزببێته‌وه، توركیا ده‌یه‌وێت خه‌ڵك دۆخی خراپ ببێت و ناچاربن په‌نا بۆ په‌نابه‌ری و كۆچكردن ببه‌ن.
خه‌ندان: ئێوه ئێستا ئابوریتان له‌سه‌ر چیه و چۆن ئیداره‌ی ناوچه‌كانتان ده‌كه‌ن؟
ئیلهام ئه‌حمه‌د: خه‌ڵكی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا له بواره‌كانی پاراستن، ئابوری، په‌روه‌رده‌یی و رۆشنبیری فێركراوه كه پشت به‌خۆی ببه‌ستێت، خه‌ڵكی ناوچه‌كه خۆیان داوای ئه‌وه‌یان كرد كه خۆیان به‌ڕێوه‌به‌رن و سیستمێكی به‌ڕێوه‌به‌ردن دروستبكرێت دوای ئه‌وه‌ى هێزه‌كانی سوریا له‌وناوچانه كشانه‌وه و بۆشاییه‌ك دروستبو، خه‌ڵك هه‌ستیكرد كه پێویستی به‌وه‌یه كه داموده‌زگاكان دروستبكرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ژیان و خزمه‌تگوزاری و بژێویان دابین بكرێت، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر پێكهێنرا، به‌هۆی ئه‌و ئه‌نجومه‌نانه‌ی كه پێكهێنرا له‌بواره جیاجیاكان وایكرد خه‌ڵك خۆیان به‌ڕێوه‌ببه‌ن و پشت به داهاتی ناوچه‌كانیان ببه‌ستن.
خه‌ندان: پەیوەندی ئێوە و ئەمریکا لە چ ئاستێکدایە، بەتایبەتی جەنابت نوێنەرایەتی دیپلۆماسی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکەیت بۆ دانوستان و پێشتریش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكا كۆبویته‌وه؟
ئیلهام ئه‌حمه‌د: هێزی نێوده‌وڵه‌تی به‌گشتی بیر له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر بزانن به‌رژه‌وه‌ندیان له شتێك‌دا هه‌یه به‌پێی ئه‌وه بڕیارده‌ده‌ن، شه‌ڕی دژی داعش نه‌ك ته‌نها بۆ خزمه‌تی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا بو به‌ڵكو له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مو جیهان بو، شه‌ڕێك بو بۆ پاراستنی مرڤایه‌تی، له‌به‌رئه‌وه‌ش هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دروستكرا، ئه‌مریكاش به‌و ئامانجه ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ی دروستكرد، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی ئێمه و دانوستانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌و چوارچێوه‌یه‌دایه و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رچه‌نده بتوانێت په‌یوه‌ندیه دیپلۆماسییه‌كانی ده‌خاته خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی ناوچه‌كه و خه‌ڵكه‌وه، له بواری گه‌ره‌نتیدا باوه‌ڕی ئێمه ئه‌وه‌یه چه‌ند هێزێكی به‌هێز و به‌قوه‌ت بیت له‌سه‌ر زه‌وی گرنگه كه بتوانیت په‌یوه‌ندیه‌كی راسته‌قینه و په‌یوه‌ندی دیپلۆماسیی هه‌بێت و بتوانێت رێزی هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت، باوه‌ڕده‌كه‌ین ئه‌مه ده‌بێته گه‌ره‌نتی هه‌ره مه‌زن، له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه ئه‌و هاوسه‌نگییه‌ی كه هه‌یه‌تی له چ كاتێكدا گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت یان نا ئه‌مه‌ڕون نیه، به‌هێزبونی ئێمه له‌سه‌رزه‌وی گه‌ره‌نتی گه‌وره‌یه.
خه‌ندان: ئایا لۆبی کوردی کاریگەری هەبوە لەسەر زیادکردنی پشتیوانی ئەمریکا بۆ ئێوە؟
ئیلهام ئه‌حمه‌د: رزگاركردنی كۆبانێ، ره‌ققه و درێره‌زور بوه‌هۆی ئه‌وه‌ی كه لۆبییه‌كی گه‌وره دروستببێت هه‌م له ئه‌مریكا و له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ پشتیوانیكردن له كورد، له شه‌ڕی دژی داعش فیداكاری شه‌ڕڤانان بوه‌هۆی دروستبونی لۆبییه‌كی گه‌وره بۆ كورد، ئه‌و لۆبیه‌ی ده‌ره‌وه دۆستی دۆزی كورد و دۆستی كوردن، ده‌توانم بڵێم، ئه‌و لۆبیه‌ش ویژدانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه كه هه‌ر دۆخێكی ته‌نگانه دروستده‌بێت دێنه سه‌ر خه‌ت بۆ پشتیوانی شه‌ڕڤانان و كورد، ئه‌وه‌ش بۆ هه‌مو پێكهاته‌كانی باكورو رۆژهه‌ڵاتی سوریایه، كه فیداكاریان كردوه به گشتی كورد، سریانی، توركمان و عه‌ره‌ب و پێكهته‌كانی دیكه‌ی ناوچه‌كه.
خەندان: په‌یوه‌ندی ئێوه له‌گه‌ڵ روسیا چۆنه، هیچ گۆڕانكاریه‌كی به‌سه‌ردا هاتوه، به‌تایبه‌تی له دوای شه‌ڕی ئۆكرانیا؟
ئیلهام ئه‌حمه‌د: ئه‌وان ئێستا هێزیان له‌سه‌ر زه‌وی هه‌یه و تا ئێستا هیچ گۆڕانكاریه‌كی جددی له هه‌ڵێوسته‌كانیان دروستنه‌بوه و ئێمه‌ش له په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ روسیا به وریایی مامه‌ڵه ده‌كه‌ین له‌ناو سوریادا، ئه‌و هێزانه‌ی له‌ناو جوگرافیای سوریادا هه‌ن ئێمه پێداگرین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه رۆڵێكی ئه‌رێنی ببینن بۆ چاره‌سه‌ر پرسی سوریا، واتا هاریكاربن له‌گه‌ڵ گه‌لانی سوریا بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌نوسی خۆیان دیاریبكه‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌ر هێزێك بێت به‌رژه‌وه‌ندی خۆی پێشبخات ئه‌وا كێشه‌ی سوریا چاره‌سه‌ر نابێت و ده‌بێت روسیا له‌و چوارچێوه‌یه‌دا مامه‌ڵه بكات و به‌شێوازێك كه بكه‌وێته خزمه‌تی چاره‌سه‌ری دۆخی سوریا.
خه‌ندان: پێش جەنگی ئۆکرانیا پەیوەندی سەربازی و دیپلۆماسیدا هەبوە لە نێوان ئەمریکا و ڕوسیاداو چاوەڕوان دەکرا شتێک روبدات بۆ چارەسەری لە سوریا، ئایا هەڵوێستی روسیا گۆڕانکاری بەسەردا هاتوە لەبارەی پرسی رۆژئاڤاو سوریا؟
ئیلهام ئه‌حمه‌د: زۆر پێشبینی ده‌كرا كه شه‌ڕی ئۆكرانیا كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر دۆخی سوریا و كاریگه‌ری بكاته سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌و وڵاته و زۆر گرنگی نه‌دا به دۆخی سوریا له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ناو ئه‌و شه‌ڕه‌دایه، به‌ڵام تا ئێستا له باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوری هیچ گۆڕانكاریه‌كی ئه‌وتۆ روینه‌داوه.
خه‌ندان: شەڕی ئۆکرانیا کاریگەری ده‌بێت له‌سه‌ر سوریا؟
ئیلهام ئه‌حمه‌د: به‌ڵێ له‌ڕوی ئابوریی و سیاسییه‌وه كاریگه‌ری ده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی كه له ئۆكرانیان (ئه‌مریكا، توركیا، روسیا) له دژی یه‌كن، هه‌مان ئه‌و هێزانه‌ش له سوریادا هه‌ن، له هه‌ندێك شوێن پێكه‌وه‌ن و له هه‌ندێك شوێن دژی یه‌كن.
خه‌ندان: مه‌به‌ستم له‌وه‌یه ئه‌و ناوچانه كه هێزی روسیای لێیه، ئه‌گه‌ر هه‌یه بكشێنه‌وه؟
ئیلهام ئه‌حمه‌د: قسه‌یه‌ك هه‌بو كه هێزه‌كانیان له باشوری سوریا ده‌كشێننه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه تاچه‌ند راسته یان نا هێشتا به‌ته‌واوی نازانین، بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت ئه‌و شه‌ڕه‌ی له ئۆكرانیا هه‌یه ئه‌و شه‌ڕه‌ی له ئۆكرانیا هه‌یه به ده‌ره‌جه‌ی یه‌ك كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕوسیا ده‌بێت له سوریا.
خه‌ندان: پێش شەڕی ئۆکرانیا، جەنابت بە سەرۆکایەتی شاندێک لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا کۆبویتەوە، ئەو کۆبونەوەیە چۆن بو، لاڤرۆڤ دواتر وتی داوای کردوە ئێوە لە سود لە باکوری عێراق (هەرێمی کوردستان) وەربگرن و لەگەڵ حکومەتی دیمەشق گفتوگۆ بکەن، ئێوە راتان چیه لەسەر ئەو قسانە؟
ئیلهام ئه‌حمه‌د: هه‌ندێك لایه‌ن دۆخی رۆژئاڤا و باشوری كوردستان به یه‌ك ده‌شوبهێنن، به‌ڵام به‌بۆچونی ئێمه ئه‌وه بۆچونێكی هه‌ڵه‌یه، رۆژئاڤا و باشوری كوردستان وه‌كو یه‌ك نین، نه دیمۆگرافیا و نه ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر له‌سه‌ری دروستبوه، له باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا كورد له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی دیكه خۆیان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن به‌ڵام له باشوری كوردستان ته‌نها كورد سیستمه‌كه‌ی بونیاتناوه و خۆی به‌ڕێوه‌ده‌بات و له‌مباره‌دا جیاوازییه‌ك هه‌یه، كاتێك باسی عێراق و فیدڕاڵی ده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی سه‌یر ده‌كرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی له باشوری ته‌نها كورد هه‌یه، به‌ڵام له رۆژئاڤا كورد له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی دیكه ئه‌و سیستمه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، كاتێك ئێمه له رۆژئاڤا باسی فیدڕاڵی ده‌كه‌ین واده‌زانن ته‌نها بۆ كورده و باسی هه‌رێمی كوردستانی رۆژئاڤا ده‌كه‌ین، چاره‌نوسی كورد و پێكهاته‌كانی دیكه له سوریا ته‌نیا به‌پێی ده‌ستوری سوریا ده‌كرێت بڕیاری لێبدرێت، هه‌ركاتێك كه گۆڕانكاری له ده‌ستوری سوریادا كرا ئه‌وكاته كورد له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی دیكه چاره‌نوسی خۆیان ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن، له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه ئه‌گه‌ر وه‌كو باشوری كوردستان و عێراق بێت هه‌ڵه‌ی گه‌وره روده‌دات، ئه‌و لێدوانانه‌ی كه به‌رپرسانی روسیا ده‌یده‌ن كات به كات به‌پێی گۆڕانكاری سیاسی ده‌درێن و لێدوانه‌كان ئامانجیان له پشته‌وه‌یه.
خه‌ندان: لاڤرۆڤ ڕەخنەی لە ئێوە گرت کە هەر کاتێک کێشەیەک دێتە پێشەوە داوا دەکەن لەگەڵ دیمەشق گفتوگۆ بکەن، بەڵام هەرکاتێک کێشەکە نامێنێ ڕاستەوخۆ سارد دەبنەوە لە دانوستان، هۆکاری ئەمە چیە بەڕاستی ئێوە بۆ دانوستان لەگەل دیمەشق ناکەن؟
ئیلهام ئه‌حمه‌د: دانوستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوریا هه‌بوه و ئێستاش به‌رده‌وامه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دیمه‌شق بگه‌ینه چاره‌سه‌ر هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن، ئه‌مه‌ش نه‌ك له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌مریكا یان هیچ هێزێكی دیكه‌دا به‌ڵكو خواستی خۆمانه و بڕیاری خۆمانه، روسیا ده‌ڵێت، كه ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت ئێمه دانوستان ده‌كه‌ین و كاتێك ئه‌مریكا نایه‌وێت دانوستان ناكه‌ین، ئه‌مه به‌جۆره نیه، بۆ ئێمه ئه‌وه تێڕوانینێكی ستراتیژییه و نه تاكتیكه و نه كاتییه، پێمانوایه ده‌بێت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوریا چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سوریا بكه‌ین به‌وشێوه‌یه نیه كه ده‌ڵێن كاتێك پێمویستمان پێیه‌تی داوای دانوستان ده‌كه‌ین و كاتێكیش پێویستمان پێینیه دانوستان ناكه‌ین، به‌ڵكو له بنه‌مادا ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ دیمه‌شق پێكه‌وه كێشه‌ی كورد و سوریا چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
خه‌ندان: مەرجی حکومەتی سوریا بۆ ئێوە چیە؟
ئیلهام ئه‌حمه‌د: ئاسته‌نگه‌كان زۆرن، هه‌ندێكیان نێوده‌وڵه‌تین و هه‌ندێكیان ناوخۆیین و له زیهنییه‌تی رژێمی سوریادایه، به‌ربه‌ست هه‌ن بۆ رۆیشتن به‌ره‌و چاره‌سه‌ری، ئێمه له‌وباوه‌ڕه‌داین كه رێككه‌وتنی گه‌لی سوریا له‌سه‌ر داهاتو ده‌بێته فشارێك له‌سه‌ر حكومه‌تی سوریا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به دیالۆگی جددی بۆ چاره‌سه‌ری بكه‌ین، تا ئێستا له‌ناو گه‌لانی سوریا دابه‌شبونێكی گه‌وره هه‌یه، ئه‌وه‌نده ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌كی له‌سه‌ر گه‌لانی سوریا دروستبوه خه‌ڵك دابه‌شوه و هه‌ر ده‌وڵه‌تێك ئه‌جێندای خۆی به‌سه‌ر به‌شێك له گه‌لی سوریادا سه‌پاندوه، رژێمی سوریاش بۆ ئه‌وه‌ی كه یه‌ك پارچه‌یی خاكی سوریا بپارێزرێت هه‌نگاو نانێت و له سه‌ر بڕیاره‌كانی خۆی سوره.
خه‌ندان: مه‌به‌ستت له زیهنییه‌تی رژێمی سوریا ئه‌وه‌یه كه خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری كوردی قبوڵ نیه تا ئێستا؟
ئیلهام ئه‌حمه‌د: نه‌ك خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڵكو بابه‌ته‌كه زیهنییه‌تی ئه‌وه، ئه‌و زیهنیه‌ته‌ی كه هه‌یه مه‌ركه‌زییه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌عس له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بمێنێت سورن له‌سه‌ر ئه‌و زیهنیه‌ته، بۆ چاره‌سه‌ری ده‌بێت حكومه‌تی سوریا له‌و مه‌رجانه‌ی كه هه‌یه‌تی ته‌نازول بكات بۆ ئه‌وه‌ی سیستمێكی ناناوه‌ندی دروستببێت و ده‌سه‌ڵاته‌كانیش دابه‌شبكرێت، تا ئێستاش هیچ بڕیارێكی نوێ له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریاوه نیه، ئه‌مه‌ش ئاسته‌نگییه‌كی زۆر گه‌وره‌یه له‌به‌رده‌م دیالۆگ، دواتر ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌وه كاریگه‌ری ده‌بێت، به‌ڵام رژێمی سوریا به‌ربه‌ستی جددی دروستده‌كات.
خه‌ندان: په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ ئه‌نه‌كه‌سه چۆنه، كێشه‌تان چیه له‌گه‌ڵیاندا، بۆچی ناگه‌نه رێككه‌وتن؟
ئیلهام ئه‌حمه‌د: كێشه‌كان له‌هه‌مو بواره‌كاندا هه‌ن، ئه‌نه‌كه‌سه ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی سوریایه كه له توركیا هاوكاری وه‌رده‌گرێت و ئه‌وان ئه‌و هه‌رێمانه‌ی وه‌ك (عه‌فرین، سه‌رێكانی، گرێ سپی) كه له‌لایه‌ن توركیا و گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه داگیركراوه وه‌كو ناوچه‌ی رزگاركراو پێناسه‌ی ده‌كات نه‌ك داگیركراو، له پێناسه‌كردنی پڕه‌سیپه‌كانی نێوانماندا كێشه‌ی جددی هه‌ن، بڕیاری ئه‌وان سه‌ربه‌خۆ نیه ئه‌وه‌ش كێشه‌یه‌كی جددیه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له ئاستی بیركردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كێشه‌ی جددیمان هه‌یه، به بڕوای ئێمه یه‌كبونی گه‌لی كورد گرنگه، هه‌رچه‌نده كۆمه‌ڵگه له بواری بیكردنه‌وه‌دا له یه‌ك نزیك بێت رێگاخۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ یه‌كڕیزی هه‌مو گه‌لی كورد.
خه‌ندان: ئه‌وان گله‌ییان هه‌یه له‌وه‌ی كه ئێوه جگه له هێزه‌كانتان هیچ هێزێكی دیكه قبوڵ ناكه‌ن له رۆژئاڤا؟
ئیلهام ئه‌حمه‌د: هێز به‌شێوه‌ی دابه‌شبون جێگه‌ی قبوڵ نیه، ئه‌مه هێزی فڵان حزب و ئه‌مه هێزی فیسار حزبه قبوڵ ناكرێت، نمونه‌ی باشوری كوردستان له رۆئاڤای كوردستان دوباره‌نابێته‌وه و هه‌ڵه‌یه، به‌تایبه‌تی هێزی سه‌ربازی و ئاسایش زۆر هه‌ستیاره و ئه‌گه‌ر بیركردنه‌وه‌یه‌كی گشتی نه‌بێت ئه‌وكاته شه‌ڕی ناوخۆیی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌هێنێت، بۆ ئه‌مه‌ش نمونه‌ی باشوری كوردستان هه‌یه كه شه‌ڕی ناوخۆ تیایدا رویدا، له‌به‌رئه‌وه دوباركردنه‌وه‌ی ئه‌و ته‌جروبه شكستخواردوانه هه‌ڵه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزه له‌ژێر سێبه‌ری هێزێكی سه‌ره‌كیدا بێت ئه‌وا شتێكی ئاسایییه و ئه‌مه‌ش گه‌لێك جار باسكراوه و نمونه‌ی ئه‌مه‌ش هه‌یه له رۆژئاڤا به‌ڵام له‌ژێر چه‌تری هه‌سه‌ده‌دان، به‌ڵام پارچه‌بونی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوچه‌كه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
خه‌ندان: لە ماوەی رابردودا هەولێک هەبو بۆ رزگاربونی چەکدارانی داعش لە کامپی هۆل و لە حەسەکە، ئەمە چۆن چارەسەر کراوە، گەرەنتی چیە کە جارێکی دیکە ئەو روداوە رونەداتەوە؟
ئیلهام ئه‌حمه‌د: ئه‌و مه‌ترسییه كامپی هۆڵ زۆره و رۆژ به‌رۆژ زیاتر ده‌بێت و له بواری ئه‌منی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی زۆربوه له كامپی هۆڵ ئه‌وه‌ش مه‌ترسیی گه‌وره‌ی هه‌یه، نمونه‌ی ئه‌وه‌ش ماوه‌ی پێشتر هێرشی سه‌ر گرتوخانه‌ی حه‌سه‌كه هه‌بو، به هه‌مان شێوه هه‌وڵیشدرا هێرشبكرێته سه‌ر كامپی هۆڵ، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان توانیان رێگری له‌و هێرش و مه‌ترسییانه بگرن، بۆ چاره‌سه‌ر مه‌ترسی داعش له كامپی هۆڵ چۆن هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش دروستكرا ئێستا پێویسته هاوپه‌یمانی مه‌ده‌نی دروستبكرێت، به‌ڵام تا ئێستا ئیراده‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كامپی هۆڵ له ئارادا نیه.
خه‌ندان: له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان باستان كردوه؟ یان لانیكه‌م ئه‌و چه‌كدارانه‌ی كه بیانین بۆ نایانده‌نه‌وه به وڵاته‌كانیان؟
ئیلهام ئه‌حمه‌د: ئه‌و وڵاتانه له ئاسایشی خۆیان ده‌ترسن، زۆربه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان له‌سه‌رنیه كه له‌ریزه‌كانی داعشدا بون، له‌كاتێكدا له ریزه‌كانی داعشدا له سوریا و عێراق شه‌ڕیان كردوه و ئه‌گه‌ر هه‌یه كه گه‌ڕانه‌وه وڵاته‌كانیان بێ‌تاوان ده‌ربچن و ئازادبكرێن، گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه به‌رده‌وام بوه بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش و كه‌سوكاریان وه‌ربگرنه‌وه، كه ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش 12 هه‌زار چه‌كدارن.
خه‌ندان: سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی كرد كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان له رۆژئاڤای كوردستان ده‌ستپێده‌كاته‌وه، پێتان وایه بتوانێت ئه‌م هێرشه بكات؟
ئیلهام ئه‌حمه‌د: توركیا هه‌ركاتێك بكه‌وێته قه‌یرانه‌وه، پێویستی خۆی له ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی ده‌بینێت، توركیا ترسی له‌وه هه‌یه چۆن كورد له باشوری كوردستان ده‌ستكه‌وتی به‌ده‌ستهێناوه به هه‌مان شێوه‌ش له رۆژئاڤای كوردستان ده‌ستكه‌وتی گه‌وره به‌ده‌سبتهێنێت، بۆیه له به‌رامبه‌ر كورددا سیاسه‌تی قڕكردن په‌یڕه‌و ده‌كات، كاتێك له رۆژئاڤای كوردستان پرسی كورد چاره‌سه‌ربكرێت ئه‌وكاته توركیا ناچاره له‌ناوخۆشدا پرسی كورد چاره‌سه‌ر بكات، توركیا به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن ده‌چێت بۆیه حكومه‌تی ئاكه‌په فێربوه یان سیاسه‌تی ئه‌وان ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر ئه‌نجامی شه‌ڕ ده‌ستكه‌وتی سیاسی به‌ده‌ستبهێنێت به‌تایبه‌تی به‌رامبه‌ر به گه‌لی كورد و كه‌سانی دیموكرات، حكومه‌تی ئاكه‌په و دیموكراسی و مافی مرۆڤ له‌ناو توركیا له‌ناوبردوه، له‌به‌رئه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی توركیا له باشوری كوردستان و له رۆژئاڤای كوردستان ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی ده‌ستپێكردوه، ده‌یه‌وێت به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌نجامێك به‌ده‌ستبهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن بڕوات، له‌لایه‌كی دیكه‌وه كاتێك سه‌رده‌كه‌وێت ده‌ڵێت شتێك نیه به‌ناوی پرسی كورد، به‌ڵام پرسی كورد بوه‌ته پرسێكی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌مڕۆ 60 ملیۆن كورد بێمافن.
خه‌ندان: ئێستا زه‌مینه‌ی له‌بارهه‌یه بۆ هێرشكردنه سه‌ر رۆژئاڤای كوردستان؟
ئیلهام ئه‌حمه‌د: بۆ توركیا پرسێكی گرنگ نیه و هه‌ركاتێك بیه‌وێت ده‌توانێت ده‌ست به له‌شكركێشی خۆی بكات، بۆ ده‌ستپێكردنی له‌شكركێشی له‌وجۆره پێویستی به ره‌زامه‌ندی روسیا و ئه‌مریكا هه‌یه چونكه رێككه‌وتن هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه توركیا ناتوانێت ئۆپه‌راسیۆنێكی له‌و شێوه‌یه ئه‌نجامبدات، مه‌گه‌ر شێت بوبێت ئه‌وكاته به‌بێ ئه‌وان ده‌توانێت ئۆپه‌راسیۆن بكات، ئه‌گه‌ر شێتیش بوبێت ئه‌وا ده‌بێته بابه‌تێكی ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی نێوده‌وڵه‌تی، بۆ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنێكی له‌وشێوه‌یه ئاماده‌یه هه‌مو ته‌نازولێك بۆ وڵاتانی نێوده‌وڵه‌تی بكات.
خه‌ندان: بۆچی هه‌وڵناده‌ن دانوستان له‌گه‌ڵ توركیا بكه‌ن؟
ئیلهام ئه‌حمه‌د: ده‌بێت زه‌مینه هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین دانوستان بكه‌ین، ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌وڵه‌تێكی دیالۆگ نیه و ئاماده نیه بۆ گفتوگۆ، حكومه‌تێكی توركیا حكومه‌تی شه‌ڕه نه‌ك ئاشتی، ئێمه ئه‌گه‌ر باسی دیالۆگیش بكه‌ین توركیا نه بیری لێده‌كاته‌وه و نه قبوڵیشی ده‌كات، ئێمه لایه‌نگری شه‌ڕ نین و هه‌رچی پێویست بكات بۆ دیالۆگ و ئاشتی ئاماده‌ین، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌وڵه‌تی شه‌ڕه.