خه‌ندان-
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ماوه‌ی نێرده‌ی هاوكاریی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ هاوكاری عێراق (یونامی) بۆ ساڵێكی دیكه درێژكرده‌وه كه بڕیاربو 31ی (ئایار/5)ی 2022 ماوه‌كه‌ی به‌كۆتا بێت و ژماره‌یه‌ك ئه‌ركی تایبه‌تیشی بۆی دیاریكرد.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، به كۆی ده‌نگ بڕیاری ژماره 2631ی ساڵی 2022ی په‌سه‌ند كرد بۆئه‌وه‌ی یۆنامی تاوه‌كو ساڵێكی دیكه و تاوه‌كو 31ی (ئایار/5)ی 2023 درێژه به‌ئه‌ركه‌كانی بدات، داوای له نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی بۆ عێراق كرد كه ئه‌وله‌ویه‌تی پێشكه‌شكردنی كاره‌كانی له‌چوارچێوه‌ی راوێژكاری و پشتیوانی و هاوكاری بۆ حكومه‌ت و گه‌لی عێراق بێت، سه‌باره‌ت به پێشخستنی گفتوگۆی سیاسی گشتگیر و ئاشته‌وایی نیشتمانی و كۆمه‌ڵایه‌تی، به له‌به‌رچاوگرتنی به‌شداریكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و به‌شداریكردنی ته‌واو و یه‌كسان و ماناداری ژنان.
ئامۆژگاری و پاڵپشتی و هاوكاری زیاتر پێشكه‌ش به حكومه‌تی عێراق بكه‌ن
هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش داوایان له نوێنه‌ری تایبه‌تی یونامی كرد، ئامۆژگاری و پاڵپشتی و هاوكاری زیاتر پێشكه‌ش به حكومه‌تی عێراق بكه‌ن له ئاسانكاری دیالۆگ و هاوكاری ناوچه‌یی، له‌وانه‌ش له‌باره‌ی ئاسایشی سنوره‌كان، وزه، بازرگانی، ژینگه و پرسه‌كانی ئاو، بنیاتنانی خۆڕاگری، ژێرخانی، ته‌ندروستی گشتی، په‌نابه‌ران، كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه به‌شدارن له بیابانبون و وشكه‌ساڵی.
پێویسته نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان به درێژایی ئه‌ركه‌كه‌ی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ جێنده‌ردا بكات وه‌ك پرسێكی هه‌میشه‌یی
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، پێویسته نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان به درێژایی ئه‌ركه‌كه‌ی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ جێنده‌ردا بكات وه‌ك پرسێكی هه‌میشه‌یی، ئامۆژگاری و یارمه‌تیدان پێشكه‌ش به حكومه‌تی عێراق بكات بۆ دڵنیابون له به‌شداریكردنی ته‌واو و یه‌كسان و ته‌واو، نوێنه‌رایه‌تیكردنی ژنان له هه‌مو ئاسته‌كانی بڕیاردان له‌وانه‌ش پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و پێكهێنانی حكومه‌ت، پێشخستنی به‌هێزكردنی ئابوری ژنان.
یۆنامی ئه‌ركی پشتگیریكردنی حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان پێسپێردراوه بۆئه‌وه‌ی پێكه‌وه كاربكه‌ن
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان باسی له‌وه‌شكردوه، یۆنامی ئه‌ركی پشتگیریكردنی حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان پێسپێردراوه بۆئه‌وه‌ی پێكه‌وه كاربكه‌ن و به‌شداری گفتوگۆی بنیادنه‌رانه بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان، له‌وانه ته‌رخانكردنی ئه‌منی، ڕێكخستنی بودجه، به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه‌كانی نه‌وت و غازی عێراق ، جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كانی ئێستا، له‌وانه‌ش ڕێككه‌وتنی شه‌نگال 2022.