خه‌ندان-
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بنه‌بڕکردنی بەڵای توندوتیژی دژی ژنان پێویستی بە هەمو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا هەیە و هەموان پێویستە پشتیوانیهكانیان زیاتر بکەن.
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بڵاویكرده‌وه، "ئەمڕۆ چوم بۆ ئەوەی پشتگیریی تەواوم پێشکەش بە کۆی تیمی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان و بەڕێوەبەرە نوێکەیان فێنیک خان بکەم، ئەوان کاری پڕ بەها دەکەن بۆ بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "داوا لە کۆمەڵگاکەمان بە گشتی دەکەم: پیاوانی ئایینیی، دادوەرەکان، سەرۆک عەشرەتەکان، فەرمانبەران، پزیشکان، مامۆستایانی زانکۆ، خوێندکاران، سیاسەتمەداران، هەموان، پشتگیریان بکەن لە ئەرکەکەیاندا".
بنه‌بڕکردنی بەڵای توندوتیژی دژی ژنان پێویستی بە هەمو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا هەیە
قوباد تاڵه‌بانی ده‌ڵێت، "بنه‌بڕکردنی بەڵای توندوتیژی دژی ژنان پێویستی بە هەمو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا هەیە و هەمومان پێویستە زیاتر بکەین، هیچ شەرەفێک لە ژن کوشتندا نییە".
