جۆنسن: پێشێلكردنی بڕیاری كه‌ره‌نتینه‌ی سه‌رتاسه‌ری له‌لایه‌ن تیمی حكومه‌ته‌وه‌ له‌ ئه‌ستۆی منه‌

04:57 - 25/05/2022

611جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، سوپاسی راپۆرته‌كانی سو گره‌ی جێگری دوه‌می هه‌میشه‌یی له‌ ئۆفیسی سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی كرد و رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی رویدا دروستكردنی رق و به‌ربه‌ره‌كانی نییه‌ و رێگایه‌ك بو بۆ ئه‌وه‌ی ریفۆرم له‌ ئۆفیسی سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌یدا بكات و ده‌شڵێت، "پێشێلكردنی بڕیاری كه‌ره‌نتینه‌ی سه‌رتاسه‌ری له‌لایه‌ن تیمی حكومه‌ته‌وه‌ له‌ ئه‌ستۆی منه‌".

به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی Sky News، بۆریس جۆنسن سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا له‌باره‌ی راپۆرته‌كانی سو گره‌ی، جێگری دوه‌می هه‌میشه‌یی له‌ ئۆفیسی سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، سوپاسی سو گره‌ی ده‌كات له‌ باره‌ی ته‌واوی راپۆرت و تێبینییه‌كانی و گشت به‌پرسیارییه‌تییه‌كانیش ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی خۆی.

جارێكی دیكه‌ داوای لێبوردن ئاڕاسته‌ی ته‌واوی هاوڵاتیانمان ده‌كه‌م سه‌باره‌ت به‌ كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌ندامانی حكومه‌ته‌كه‌مان و به‌شێك له‌ به‌رپرسانی ته‌ندروستی
وتیشی، "جارێكی دیكه‌ داوای لێبوردن ئاڕاسته‌ی ته‌واوی هاوڵاتیانمان ده‌كه‌م سه‌باره‌ت به‌ كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌ندامانی حكومه‌ته‌كه‌مان و به‌شێك له‌ به‌رپرسانی ته‌ندروستی و زۆر سوپاسی جێگری دوه‌می هه‌میشه‌یی له‌ ئۆفیسی سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌شمان ده‌كه‌م كه‌ یاساشكێنی و هه‌ندێك پایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی وڵاته‌كه‌مانی قبوڵنه‌كرد".
ئه‌وه‌ی رویدا خاڵێكی وه‌رچه‌رخانه‌ و رێگه‌ی پێداین ریفۆرم له‌ ئۆفیسی سه‌رۆك وه‌زیران وڵاته‌كه‌مان ئه‌نجامبده‌ین
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "ئه‌وه‌ی رویداوه‌ بۆ دژایه‌تی كردنی یاساكان و خودی یاساشكێنی نه‌بوه‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی تا ئێستا رویدا سه‌ڵمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌یه‌ كه‌ یاساكانی وڵاته‌كه‌مان به‌بێگوێدانه‌ پله‌ و شوێن به‌سه‌ر هه‌موماندا ده‌چه‌سپێت، ئه‌وه‌ش خاڵێكی وه‌رچه‌رخانه‌ و رێگه‌ی پێداین ریفۆرم له‌ ئۆفیسی سه‌رۆك وه‌زیران وڵاته‌كه‌ماندا ئه‌نجامبده‌ین".
ئه‌وه‌ی ئێمه‌ كردمان ته‌نها بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیدارانه‌ ماندوانه‌بو، تا پێیان رابگه‌یه‌نین له‌ كاركردن به‌رده‌وامبن و كۆڵنه‌ده‌ن له‌ پاراستنی گیانی هاوڵاتیانمان
سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا باسی له‌وه‌شكردوه‌، "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سو گره‌ی له‌ راپۆرت و تێبینییه‌كانیدا هۆكاری كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئێمه‌یه‌ به‌ نا پێویست ناوبردوه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه‌ كردمان ته‌نها بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سته‌ و سه‌رۆك وه‌زیرانه‌ ماندوانه‌ بون كه‌ ته‌واوی رۆژه‌كان له‌ كاركردنی به‌رده‌وامدابون تا پێیان رابگه‌یه‌نین له‌ كاركردن به‌رده‌وامبن و كۆڵنه‌ده‌ن له‌ خزمه‌تكردن و پاراستنی گیانی هاوڵاتیانمان".

نیشانەکردن

بریتانیا