خه‌ندان-
ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نیی و ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) رایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی ‘ئۆپراسیۆنی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕیی 26 (بیست و شه‌ش) سه‌ربازی توركیا كوژران كه دوانیان فه‌رمانده‌ی باڵان،
هه‌په‌گه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، هێزه‌كانمان له 24ی (ئایار/5)ی 2022ه‌وه ئۆپه‌راسیۆنێكی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕیی به‌رفراوانیان ده‌ستپێكرد، چه‌ندین تیمی گه‌ڕۆك و نیمچه‌گه‌ڕۆك به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو و به تاكتیكی ده‌وڵه‌مه‌ند له زاپ چه‌ندین سه‌بازیان كوشت كه تاوانی شه‌ڕیان كردبو.
له كوڕه‌ژارۆ و چیاڕه‌ش گه‌ریلاكانیان له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا 26 (بیست و شه‌ش) سه‌رباز كوژراون
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، له كوڕه‌ژارۆ و چیاڕه‌ش گه‌ریلاكانیان له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا 26 (بیست و شه‌ش) سه‌رباز كوژراون، كه دوانیان فه‌رمانده‌ی پله باڵا بون، وه‌ك به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه، گه‌ریلاكان چونه‌ته سه‌ر ته‌رمی 18 (هه‌ژده) له كوژراوه‌كان و ده‌ستیشیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر له چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانیان گرتوه.
گه‌ریلاكان ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ندین جۆر چه‌ك گرتوه
هه‌په‌گه ئه‌و چه‌كانه‌شی ئاشكراكردوه كه كه گه‌ریلاكان ده‌ستیانبه‌سه‌ردا گرتوه و بریتین له (چه‌كێكی بی كه‌ی سی، 150 فیشه‌كی بی كه‌ی سی، دو چه‌كی ئێم 16 و 180 فیشه‌ك، دو تۆپهاوێژ، چه‌كێكی MPT، ده‌مانچه‌یه‌ك، دوربینێكی حه‌راری، مۆبایلێك، هێله‌گێكی گوللـه‌نه‌بڕ و هێله‌گێكی هێرشكردن و چه‌ندین كه‌ره‌سته‌ی دیكه).
گه‌ریلایه‌ك به‌ناوی ماهیر مه‌زڵوم به‌چه‌كی سوك چوه‌ته سه‌ر سه‌ربازانی توركیا
له به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، هه‌په‌گه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، كه گه‌ریلایه‌ك به‌ناوی ماهیر مه‌زڵوم كه به‌چه‌كی سوك چوه‌ته سه‌ر سه‌ربازانی توركیا و فیشه‌كه سه‌ره‌تاییه‌كان به‌ڕویاندا ته‌قاندوه و دو چه‌كیشی هه‌ڵگرتوه‌ته‌وه، له‌كاتی كشانه‌وه‌شدا ته‌قه‌ی لێكراوه و گیانی سپاردوه.