خه‌ندان-
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، "ئاسانكاری بۆ وه‌به‌رهێنی ڕاسته‌قینه و كار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆتین ده‌كه‌ین و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گه‌نده‌ڵی و كه‌مته‌رخه‌می له هیچ لایه‌ك قبوڵ ناكه‌ین ببیته گرفت له‌به‌رده‌م ئه‌نجامدانی پرۆژه‌یه‌ك كه خزمه‌ت بكات و ڕۆلێ له بوژاندنه‌وه‌ی گه‌رمیان هه‌بێت".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ئیداره‌ی گه‌رمیان، ئه‌مڕۆ جه‌لال شێخ نوری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنان رایگه‌یاند، "جگه له‌وه‌ی گه‌رمیان به‌گشتی شوێنێكی له‌باره بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی جۆراوجۆری وه‌به‌رهێنان ئیداره‌ی گه‌رمیان به پێی یاسا و رێنماییه كارپێكراوه‌كان ئاسانكاری ته‌واو بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه ده‌كات".
ئاسانكاری بۆ وه‌به‌رهێنی ڕاسته‌قینه و كار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆتین ده‌كه‌ین
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان وتیشی، "ئاسانكاری بۆ وه‌به‌رهێنی ڕاسته‌قینه و كار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆتین ده‌كه‌ین و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گه‌نده‌ڵی و كه‌مته‌رخه‌می له هیچ لایه‌ك قبوڵ ناكه‌ین ببیته گرفت له‌به‌رده‌م ئه‌نجامدانی پرۆژه‌یه‌ك كه خزمه‌ت بكات و ڕۆلێ له بوژاندنه‌وه‌ی گه‌رمیان هه‌بێت".
پێویسته وه‌به‌رهینه‌ران پرۆژه‌كانیان ته‌نها له ناوه‌ندی گه‌رمیان ئه‌نجام نه‌ده‌ن به‌ڵكو قه‌زای كفری
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "پێویسته وه‌به‌رهینه‌ران پرۆژه‌كانیان ته‌نها له ناوه‌ندی گه‌رمیان ئه‌نجام نه‌ده‌ن به‌ڵكو قه‌زای كفری و ناحییه‌كانی دیكه‌ش شوێنی گونجاو و له‌بارن بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه".
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ده‌رفه‌ت به وه‌به‌رهێنان درا داوا و گرفته‌كان بخه‌نه‌ڕو كه دێته به‌رده‌م پرۆژه‌كانیان
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ده‌رفه‌ت به وه‌به‌رهێنان درا داوا و گرفته‌كان بخه‌نه‌ڕو كه دێته به‌رده‌م پرۆژه‌كانیان، ئه‌وانیش خۆیان له دابینكردنی زه‌وی پێویست و كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی وزه له كاره‌با و نه‌وت و گاز و پێداویستییه‌كانی تری پرۆژه‌كانیان، هاوكات نه‌هێشتنی ڕۆتین و ئاسانكاری له ڕایی كردنی مامه‌ڵه‌كانیان.
به‌پێی یاسا و ڕێنماییه‌كان و له‌چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانیاندا ئاسانكاری ته‌واو بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران ئه‌كه‌ین
به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌ت له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ڕایانگه‌یاند، "به‌پێی یاسا و ڕێنماییه‌كان و له‌چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانیاندا ئاسانكاری ته‌واو بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران ئه‌كه‌ین و پێشوازی له‌هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك ئه‌كه‌ین كه سودی بۆ گه‌رمیان هه‌بێت، هیوادارین وه‌به‌رهێنه‌ران پرۆژه‌ی جۆراوجۆر پێشكه‌ش بكه‌ن له‌سه‌رجه‌م سێكتهرهجیاوازهكانی (بازرگانی و پیشه‌سازی و ته‌ندروستی و گه‌شتیاری و كشتوكاڵی و كاره‌با و..هتد)".