خه‌ندان-
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای په‌رله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا كۆبوه‌وه و رایگه‌یاند، له ماوه‌ی ڕابردودا په‌رله‌مانی كوردستان له‌به‌رده‌م چه‌ندین ئاڵنگاریی سه‌ختدا بو سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوی په‌رله‌مان و یاسای هه‌ڵبژاردن، كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆن و تۆماری ده‌نگده‌ران، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه له‌ئێستادا دۆخه‌كه به‌ره‌و هێوربونه‌وه و نزیكبونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ رێككه‌وتن، به‌ره‌وپێشه‌وه‌چون به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازییكرد له شاندێكی باڵای په‌رله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا، به سه‌رۆكایه‌تیی ناتالی لۆیزۆ، سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری و له دیدارێكی نێوانیاندا كه ماری پارێت، به‌رپرسی نوسینگه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بو، گفتوگۆی تێروته‌سه‌ل له‌باره‌ی چه‌ندین بابه‌ت و پرسی هه‌نووكه‌یی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسیی كوردستان و عێراق كرا،
د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پوخته‌یه‌كی له‌باره‌ی دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، دۆسیه‌ی ئاسایشی ناوچه‌كه و مه‌ترسییه‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش، پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی خاكی عێراق، پرسی ژنان و ئازادییه گشتییه‌كان پێشكه‌ش به ئاماده‌بووانی دیداره‌كه كرد.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیشیدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان تیشكی خسته سه‌ر پرسی مافه‌كانی مرۆڤ، بابه‌تی پێكه‌وه‌ژیان و فره‌یی، ئازادییه گشتییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندیی توندوتۆڵی نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كان بابه‌تێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌یان بوو.
دواتر ئه‌ندامانی شانده‌كه به‌پرسیار و تێڕوانینه‌كانیان له‌باره‌ی چه‌ندین پرسی هه‌نووكه‌یی گفتوگۆكانیان فراوانتر كرد.
له ماوه‌ی ڕابردوودا په‌رله‌مانی كوردستان له‌به‌رده‌م چه‌ندین ئاڵنگاریی سه‌ختدا بو
د. ڕێواز فائق، ڕایگه‌یاند: "له ماوه‌ی ڕابردوودا په‌رله‌مانی كوردستان له‌به‌رده‌م چه‌ندین ئاڵنگاریی سه‌ختدا بو سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوی په‌رله‌مان و یاسای هه‌ڵبژاردن، كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆن و تۆماری ده‌نگده‌ران، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه له‌ئێستادا دۆخه‌كه به‌ره‌و هێوربونه‌وه و نزیكبونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ ڕێككه‌وتن، به‌ره‌وپێشه‌وه‌چون به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت".
