خه‌ندان-
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویج داوای له هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كرد خۆیان له گه‌شتكردن بۆ عێراق به‌دور بگرن، جگه له پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی له هه‌رێمی كوردستان.
به‌گوێره‌ی پێگه‌ی "Schengen Visa Info"ی ئه‌وروپا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویج هۆشداری داوه به‌هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كه خۆیان به‌دوربگرن له گه‌شتكردن بۆ عێراق، ته‌نها له‌كاتی پێویستییه‌كی زۆر به‌په‌له‌دا نه‌بێت، "به‌رده‌وام هه‌ڵسه‌نگاندنیش ئه‌نجام ده‌ده‌ن سه‌باره‌ت به گه‌شتكردن، دۆخی ئه‌منی عێراق به‌گشتی قورسه، داعش‌یش مه‌ترسی دروستده‌كات له هه‌ندێك پارێزگادا، له‌هه‌مانكاتدا سه‌ردانیكردن بۆ هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی كه له هه‌رێمی كوردستاندان رێگه‌پێدراوه و ده‌توانن گه‌شته‌كان بۆئه‌و سێ پارێزگایه ئه‌نجامبده‌ن".
هاوڵاتیانی نه‌رویجی كه له ئێستادا له عێراقن، پێویسته هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخی سه‌لامه‌تییان بكه‌ن
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویج باسی له‌وه‌شكردوه، "هاوڵاتیانی نه‌رویجی كه له ئێستادا له عێراقن، پێویسته هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخی سه‌لامه‌تییان بكه‌ن، داوا له‌و نهرویجییانه ده‌كه‌ین كه ئاره‌زوی گه‌شتكردن ده‌كه‌ن ئه‌پلیكه‌یشنی (ئه‌پی ئاماده‌ی گه‌شتكردن) دابه‌زێنن، كه زانیاری نوێكراوی تێدا به‌رده‌سته سه‌باره‌ت به نزیكه‌ی 200 وڵات".
شه‌ڕێكی چه‌كداری نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خاكی عێراق روده‌دات
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "له ساڵی 2014ه‌وه حكومه‌تی عێراق به پاڵپشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و گروپه چه‌كداره جۆراوجۆره‌كان و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، سه‌رقاڵی خه‌باتێكی چه‌كداری بوه له دژی داعش، هه‌روه‌ها شه‌ڕێكی چه‌كداری نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خاكی عێراق روده‌دات، له‌نێویشیاندا هێرشه ئاسمانییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر پارتی كرێكارانی كوردستان، به‌بێ ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی عێراق".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویج ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، داعش دوای له‌ده‌ستدانی خاكه‌كه‌ی له ساڵی 2017، له شه‌ڕی نیمچه ئاساییه‌وه گۆڕا بۆ شه‌ڕی پارتیزانی، هێرشه‌كانیش تا سه‌ره‌تای ساڵی 2019 له كه‌مبونه‌وه‌دا بون، به‌ڵام له نیوه‌ی دوه‌می ساڵی 2019دا ده‌ستیان به زیادبون كرد".