خه‌ندان-
سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ رایگه‌یاند، شه‌ش مانگه نوێنه‌رانی هه‌رێم ناچنه به‌غدا بۆ وه‌رگرتنی ده‌رمان تاوه‌كو هاوڵاتیانی هه‌رێم له‌نه‌خۆشخانه‌كان ده‌رمانیان ده‌ستنه‌كه‌وێت و رو له ده‌رمانخانه ئه‌هلیه‌كان بكه‌ن، "ئه‌مڕۆش نه‌وه‌ی نوێ توانی به‌بڕی ده‌یان ملیۆن دۆلار ده‌رمان بۆ شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری په‌یدا بكات ".
شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، " ئه‌ی هاوار، دوژمنیش شتی واناكات، ماوه‌ی شه‌ش مانگه نوێنه‌رانی هه‌رێم ناچنه به‌غدا بۆ وه‌رگرتنی ده‌رمان، تاوه‌كو هاوڵاتی له نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێم ده‌رمانیان ده‌ست نه‌كه‌وێت و له كه‌رتی تایبه‌ت بكڕێت بۆ سود و به‌رژه‌وه‌ندی كۆمپانیا حیزبییه‌كان".
ئه‌مڕۆ فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ توانی به‌بڕی ده‌یان ملیۆن دۆلار ده‌رمان بۆ شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری په‌یدا بكات
راشیگه‌یاندوه، "ئه‌مڕۆ فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ توانی به‌بڕی ده‌یان ملیۆن دۆلار ده‌رمان بۆ شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری په‌یدا بكات و هه‌روه‌ها پێشتریش هی هه‌ولێر و دهۆك به‌ڕێكه‌وتوه، ئه‌مه‌یه ئیشی نه‌وه‌ی نوێ له هه‌ر كوێ سیاسه‌ت بكات خزمه‌تی خه‌ڵك ده‌كات، لای ئێمه سیاسه‌ت و حیزبایه‌تی بریتییه له خزمه‌تی خه‌ڵك نه‌ك دروستكردنی كێشه بۆ خه‌ڵك، نه‌ك قسه‌ی زل و تۆمه‌ت و جنێو".
ئه‌مڕۆ هاتین ده‌رمان و پێداویستیه‌كان وه‌ربگرین به‌داخه‌وه له سلێمانیه‌وه كه‌س نه‌هاتبو وه‌ریان بگرێت
له‌تۆمارێكی ڤیدیۆییشدا، سروه عه‌بدولواحید سه‌رۆكی فراكسیۆنی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاندوه، "ئه‌مڕۆ هاتین ده‌رمان و پێداویستیه‌كان وه‌ربگرین به‌داخه‌وه له سلێمانیه‌وه كه‌س نه‌هاتبو وه‌ریان بگرێت، ئێمه هاتوین تا كارتۆنه‌كان بژمێرین بزانین چه‌نده، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه ده‌زانین كه یه‌كێتی و پارتی هه‌رچی بكه‌وێته به‌رده‌میان نازانین چی لێده‌كه‌ن و متمانه‌یان نییه، بۆیه خۆمان سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "هه‌ولێر و دهۆك ده‌رمان و پێداویستیه‌كانیان بۆ ره‌وانه ده‌كرێت، ئێستاش ده‌رمانه‌كان بۆ سلێمانی ده‌نێردرێن، ئێمه به‌ئه‌ركی خۆمان هه‌ستاین".