خهندان-
بافڵ جەلال تاڵەبانی و عەلی باپیر، سهرۆکی کۆمهڵی دادگهریی کوردستان لە شاری ھەولێر کۆبونەوە و هەردولا جەختیان لە هەنگاوی کرداری و خێراکردەوە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان، باشترکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵک و حوکمڕانییەکی تەندروست کە خزمەتکاری خەڵک بێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی له راگهیهندراوێكدا له ههژماری تایبهتی خۆی بڵاویكردهوه، ئهمڕۆ لهگهڵ عەلی باپیر، سهرۆکی کۆمهڵی دادگهریی کوردستان لە شاری ھەولێر كۆبوهتهوه و لە کۆبونەوەكهدا کە ژمارەیەک لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئامادەیبون، گفتوگۆی نیشتمانیی و بەرپرسیارانە لەبارەی دۆخی سیاسیی و ئابورییەوە کرا و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا تاوتوێکران.
هەردولا جەختیان لە هەنگاوی کرداری و خێرا کردەوە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان
ئاماژه بهوهشكراوه، "هەردولا جەختیان لە هەنگاوی کرداری و خێرا کردەوە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان، باشترکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵک و حوکمڕانییەکی تەندروست کە خزمەتکاری خەڵک بێت".
جەخت لە کۆدەنگی و یەکڕیزی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی كوردستان کرایەوە
لهراگهیهندراوهكهدا هاتوه، لە درێژەی کۆبونەوەکەدا جەخت لە کۆدەنگی و یەکڕیزی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی كوردستان کرایەوە بەجۆرێک کە دیالۆگ و لێکتێگەیشتن ببێتە بنەمای کارکردن لەسەر ئەو پرسانەی رەهەندی نیشتمانییان هەیە و ئەمەش بە فاکتەری بەهێزترکردنی قەوارەی هەرێم و پێگەی کورد لە بەغدا وەسفکرا.
ھەر لەکۆبونەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و کۆمەڵی دادگەریی کرایەوە بەجۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کورد و یەکڕیزیی نیشتمانیی بکات.

