خه‌ندان-
به‌رپرسانی ولایه‌تی تێكساس-ی ئه‌مریكا رایانگه‌یاند، پاش هێرشه خوێناوییه‌كه‌ی سه‌ر خوێندنگه‌ی رۆب-ی سه‌ره‌تایی له شاری یوڤاڵدی ویلایه‌ته‌كه‌یان كه كوژرانی 14 خوێندكار و مامۆستایه‌كی لێكهوتهوه و 12 خوێندكار و مامۆستایه‌كیش بریندابون، ئه‌مڕۆ به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه 5 خوێندكار و مامۆستایه‌كی دیكه له نه‌خۆشخانه مردون.
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی Reuters، به‌رپرسانی ولایه‌تی تێكساس-ی ئه‌مریكا رایانگه‌یاندوه، پاش ئه‌وه‌ی هێرشكرایه سه‌ر یه‌كێك له خوێندنگه‌كانی ویلایه‌ته‌كه‌یان و 13 خوێندكار و مامۆستایه‌ك برینداربون، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه مامۆستایه‌ك و 5 خوێندكاری دیكه مردون.
12 خوێندكار و مامۆستایه‌كیش برینداربون
باسیان له‌وه‌شكردوه، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن سێلڤادۆر رامۆس-ی ته‌مه‌ن 18 ساڵانی چه‌كداره‌وه و به چه‌كێكی خودكار (ئۆتۆماتیك) هێرشیكرده سه‌ر خوێندنگه‌ی رۆب-ی سه‌ره‌تایی له شاری یوڤاڵدی له‌و ویلایه‌ته، له ئه‌نجامیشدا 15 خوێندكار كه ته‌مه‌نی 10 ساڵانیان ته‌واو نه‌كردبو ده‌ستبه‌جێ مردن و مامۆستایه‌كیش به‌هەمان شێوه كوژراوە و هه‌روه‌ها، 12 خوێندكار و مامۆستایه‌كیش برینداربون.
پێنج له خوێندكاره‌كان و مامۆستایه‌كی دیكه‌ش به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه مردون
ئاماژه‌یان بهوهشكردوه، تیمه‌كانی پۆلیس و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر، روبه‌ڕوی ئه‌و چهكدارهبونهوه كه هێرشی كردبوه سه‌ر خوێندنگه‌كه و له شێوێن روداوه‌كه به‌ته‌قه‌ی ئه‌و تیمه كوژرا، پاشان تێمه‌كانی فریاكوزاری ئه‌و 13 برینداره‌یان گه‌یانده نه‌خۆشخانه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر، پێنج له خوێندكاره‌كان و مامۆستایه‌كی دیكه‌ش به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یانه‌وه مردون و به‌وه‌ش ژماره‌ی كوژراوان بۆ 21 كه‌س به‌رزبوه‌وه.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ رویدا ده‌بێت له‌بیر و یادماندا نه‌چێت، ئه‌مڕۆ هه‌ستم به شكانی دڵم كرد
له‌وباره‌یه‌شه‌وه جۆو بایدن، سه‌رۆكی ویلاتە یەکگرتوەکانی ئه‌مریكا له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، "ماندو و بێزاری ئه‌م كاره‌ساته‌م، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ رویدا ده‌بێت له‌بیر و یادگارماندا ده‌رنه‌چێت، ئه‌مڕۆ هه‌ستم به شكانی دڵم كرد، ئێمه كۆمه‌ڵگایه‌كی بچوكین و پێویستمان به پارانه و نزای هه‌مون ههیهتا ئه‌م كاره‌ساته تێبپه‌ڕێنین".