خەندان-
جەمیل بایک، هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە رایدەگەیەنێت، ئەگەر ئەمریکا و ناتۆ و پارتی "هاوکاری تورکیایان نەکردایە" نەیدەتوانی ئەم شەڕە درێژە پێبدات، دەشڵێت، "شاندێك ویستی بێت بۆ لێكۆڵینەوە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن تورکیاوە، به‌ڵام بریتانیا نه‌یهێشت".
جەمیل بایک، هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا لەگەڵ میدیاکانی نزیک لە پەکەکە رایگەیاند، "ئێمه به‌بێ هۆ ناڵێین، كه ناتۆ له پشت ئه‌م شه‌ڕه‌وه‌یه کە تورکیا دەستیپێکردوە، به‌كرده‌وه‌ش له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتی کوردستان ئه‌م شه‌ڕه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، له هه‌فتانین تا خواكورك، له رۆژئاوا تا باشوری كوردستان هه‌نگاویان نا".
ئێستا به به‌رچاوی هه‌مو كه‌سەوە هه‌مو ڕۆژێك چه‌كی كیمیایی به‌كارده‌هێنرێت
رونیشیکردەوە، "ئێستا به به‌رچاوی هه‌مو كه‌سەوە هه‌مو ڕۆژێك چه‌كی كیمیایی به‌كارده‌هێنرێت، كه‌س ده‌نگی لێوه نایات، بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و كیمیاییه‌ی كه به‌كارهێنراوه شاندێك ویستی بێت، به‌ڵام بریتانیا نه‌یهێشت، بریتانیا بۆ رێگری له‌و شانده ده‌كات؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتێك شانده‌كه هات و به‌كارهێنانی كیمیایی سه‌لماند، ئه‌مه بۆ ئه‌وان ده‌بێته كێشه، هه‌ر بۆیه نایانه‌وێت راستی ئاشكرا ببێت".
ئه‌گه‌ر توركیا هاوكاریی له ئه‌مریكا، ناتۆ و پارتی وه‌رنه‌گرتایه، نه‌یده‌توانی ئه‌م شه‌ڕه درێژه پێبدات
بایک ئاشکراشیکرد، "ئه‌گه‌ر توركیا هاوكاریی له ئه‌مریكا، ناتۆ و پارتی وه‌رنه‌گرتایه، نه‌یده‌توانی ئه‌م شه‌ڕه درێژه پێبدات، ئه‌گه‌ر ئه‌م شه‌ڕە به پێداگریی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌مه هه‌م له سایه‌ی هاوكاری ئه‌وانه‌وه‌یه و هه‌میش ده‌زانن كه ئه‌گه‌ر ئه‌نجام به‌ده‌ستنه‌هێنن له ده‌سه‌ڵاتدا نامێننه‌وه، له دۆخێكی پێچه‌وانه‌دا له ده‌سه‌ڵاتداریی ده‌خرێن و له شه‌ڕی پاكتاوكردنی گه‌ل و گه‌ریلاكانی كورد شكستده‌هێنن، ئه‌مه‌ش له توركیا ده‌توانێت ببێته هۆكاری گۆڕانكاریی".
ئەم وتانەی جەمیل بایک لەکاتێکدایە، لە ناوەڕاستی مانگی (نیسان/4)ی ئەمساڵ هێرشی بۆ سەر پەکەکە دەستپێکردو تا ئێستاش بەردەوامی هەیە، لەنوێترین رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، هێرش بۆ سەر باکورو رۆژهەڵاتی سوریا دەستپێدەکەن کە لەژێر دەسەڵاتی هەسەدەدایە.