وەزارەتی کارەبا کۆمەڵێک بڕیاری نوێی دەرکرد

02:49 - 25/05/2022

1077جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزارەتی کارەبا بڕیاردارا شێوازی  پری پەید (prepaid) بۆ پێدانی کارەبا بە بازاڕی لەنگەی هەولێر دەکرێتە ئەزموونێک بۆ پێدانی هاوشێوەی کارەبا بە شوێنەکانی دیکە. لە هەموو پارێزگاکان نموونەیەک بە هەمان شێوە جێبەجێ دەکرێت.

لە کۆبونەوەکەدا هەڵسەنگاندنی کار و پڕۆژەکانی کارەبا کرا و کۆمەڵێک بڕیار دران

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی کارەبای هەرێم بڵاویکردوەتەوە،" لە کۆبونەوەی بەرفراوانی ئەنجومەنی وەزارەتی کارەبا کە بە سەرپەرشتیی کەمال محمد ساڵح وەزیری کارەبا بەڕێوەچو، لە کۆبونەوەکەدا هەڵسەنگاندنی کار و پڕۆژەکانی کارەبا کرا و کۆمەڵێک بڕیار دران".

ژمارەیەک لە یەکەکانی نوێی بەرهەمهێنانی کارەبا بەگەڕ دەخرێن

ئاشکراشیکرد،" بۆ بەرەنگاربونەوە هەڵکشانی خواست لەسەر کارەبا لە گەرمای ئەم هاوینە، ژمارەیەک لە یەکەکانی نوێی بەرهەمهێنانی کارەبا بەگەڕ دەخرێن، کارەبای بەردەوام بۆ ناوەندەکانی تاقیکردنەوەی کۆتایی خولی (12) ئامادەیی دابین دەکرێت".

 قۆناغی یەکەمی پرۆژەی پێوەری زیرەک تەواو دەکرێت

رونیشیکردوەتەوە،" قۆناغی یەکەمی پرۆژەی پێوەری زیرەک تەواو دەکرێت و کار بۆ زیادکردنی ژمارەی هاوبەشی نوێ لە پێوەری زیرەک دەکرێت،  تا ئێستا (1,266,328) پێوەری زیرەک بەستراون".

شێوازی  پری پەید (prepaid) بۆ پێدانی کارەبا بە بازاڕی لەنگەی هەولێر دەکرێتە ئەزمونێک بۆ پێدانی هاوشێوەی کارەبا بە شوێنەکانی دیکە

جەختیلەوەشکردوەتەوە،" شێوازی  پری پەید (prepaid) بۆ پێدانی کارەبا بە بازاڕی لەنگەی هەولێر دەکرێتە ئەزمونێک بۆ پێدانی هاوشێوەی کارەبا بە شوێنەکانی دیکە، لە هەمو پارێزگاکان نمونەیەک بە هەمان شێوە جێبەجێ دەکرێت".