كۆبونه‌وه‌ی شاندی پارتی و یه‌كێتی كۆتاییهات

02:46 - 25/05/2022

2360جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

كۆبونه‌وه‌ی شاندی پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ ئاماده‌بونی نێچیرڤان بارزانی و بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی كۆتاییهات و راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌ش بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وه‌ی شاندی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ ئاماده‌بونی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی كۆبونه‌وه‌ و كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ریش كۆبونه‌وه‌كه‌ كۆتاییهات.

کۆبونەوەکە دوا به‌دوای سه‌ردانه‌ سه‌ركه‌وتوه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ڤه‌ری سلێمانی وکۆبونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان دێت
به‌یانی ئه‌مڕۆ دڵشاد شەهاب، راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاند، "دوا به‌دوای سه‌ردانه‌ سه‌ركه‌وتوه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ڤه‌ری سلێمانی و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌ به‌ڕێزه‌كان و به‌پیره‌وه‌ هاتنی لایه‌نه‌كان بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرسه‌ نیشتمانییەکان، ئه‌مڕۆ شاندی پارتی و یه‌كێتی له‌ باره‌گای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان لای سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بنه‌وه‌".
 
22ی ئه‌م مانگه‌، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ریه‌كه‌ له‌ جەعفەر شێخ مستەفا و مسته‌فا سه‌ید قادر، جێگرانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتنه‌ سلێمانی و دوای به‌شداریكردنی له‌ مه‌راسیمی ده‌رچوانی ئه‌فسه‌ران له‌ قه‌ڵاچوالان، به‌جیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین، ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتوی ئیسلامیی کوردستان، عومه‌ر سه‌ید عه‌لی، عه‌لی باپیر، سه‌رۆکی کۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستان‌ و سه‌رکردایه‌تیی ئه‌و لایه‌نانه‌ كۆبوه‌وه‌.