خه‌ندان-
بە سەرپەرشتیی تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەسنەزان، بە گوژمەی 288 ملیۆن دینار پڕۆژەی دروستكردنی شەقام و تۆڕی ئاو لە كەسنەزان جێبەجێ دەكرێت.
به‌پێی راگه‌یه‌نداوێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بە سەرپەرشتیی تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەسنەزان پڕۆژەیەكی گەورەی خزمەتگوزاری بە گوژمەی 288.099.000 (دوسه‌د و هه‌شتاو هه‌شت هه‌زار و نه‌وه‌د و نۆ هه‌زار) دینار لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر، لە هەردو گەڕەكی حەسەناوە و كەمئەندامان جێبەجێ دەكرێت كە بە هەزاران كەسی لێی سودمەند دەبن.
پڕۆژەكە پێكهاتوە لە درێژكردنەوەی تۆڕی ئاوی خواردنەوە و دروستكردنی شەقام بۆ هەردو گەڕەكەكانی حەسەناوە و كەمئەندامان
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، پڕۆژەكە پێكهاتوە لە درێژكردنەوەی تۆڕی ئاوی خواردنەوە و دروستكردنی شەقام بۆ هەردو گەڕەكەكانی حەسەناوە و كەمئەندامان لە سنوری شارەوانیی كەسنەزانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر، لە ڕێكەوتی 1/9/2021 دەستیپێكردووە و تاوەكو ئێستاش بەڕێژەی 92%ی كارەكانی تەواوكراون و كاركردنیش تێیدا بەردەوامە.