وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل: توركیا یه‌كه‌مین ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بو ساڵی 1999 دانی به‌ ده‌وڵه‌ته‌كه‌ماندانا

01:46 - 25/05/2022

2294جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل له‌ ئۆرشه‌لیم پێشوازی له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا كرد و رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای به‌ربه‌سته‌كان، به‌ڵام په‌یوه‌ندیه‌ ئابوریه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیا گه‌شه‌ی كردوه‌ و ده‌یانه‌وێت په‌ره‌ی زیاتری پێبدرێت، ده‌شڵێت، "توركیا یه‌كه‌م ده‌وڵه‌تی ئیسلامی موسڵمانه‌ كه‌ له‌ ساڵی 1999 دانی به‌ ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلدا ناوه‌".

توركیا یه‌كه‌م ده‌وڵه‌تی ئیسلامی موسڵمانه‌ كه‌ له‌ ساڵی 1999 دانی به‌ ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلدا ناوه‌
یائیر لاپید، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا دوای کۆبونەوەیان لە ئۆرشه‌لیم، رایگه‌یاند، "ناتوانین بڵێین كه‌ په‌یوه‌ندی نێوانمان له‌گه‌ڵ توركیا به‌رزی و نزنی تیادا نه‌بوه‌، به‌ڵام توركیا یه‌كه‌م ده‌وڵه‌تی ئیسلامی موسڵمانه‌ كه‌ له‌ ساڵی 1999 دانی به‌ ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلدا ناوه‌، وڵاتان هه‌میشه‌ ده‌زانن كه‌ چۆن پێكه‌وه‌ لاپه‌ڕه‌یه‌ك دابخه‌ن و لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ بكه‌نه‌وه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ ئه‌مڕۆكه‌ ئه‌وكاره‌ ده‌كه‌ین، به‌گوێره‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌براهام ئه‌كۆرد كه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست راگه‌یه‌ندراوه‌ له‌پێناو سه‌قامگیریدا".
سوپاسی سه‌رۆك بایدن و ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دەكه‌م كه‌ توانیویانه‌ كه‌ سزا بخه‌نه‌ سه‌ر سوپای پاسداران
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "له‌ چه‌ند مانگی رابردودا له‌ روداوێكی تیرۆریستیدا چه‌ند ئیسرائیلییه‌ك كوژران، چه‌ند رۆژێكیش له‌مه‌وبه‌ر له‌ روداوێكی جیاوازدا سێ ئیسرائیلی كوژران، ئێمه‌ دژی تیرۆر ده‌وه‌ستینه‌وه‌ و داوای هاوكاری له‌ هاوپه‌یمانه‌كانمان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی دژی تیرۆر شه‌ڕ بكه‌ین، له‌وچوارچێوه‌یه‌دا ده‌مه‌وێت سوپاسی سه‌رۆك بایدن و ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بكه‌م كه‌ توانیویانه‌ كه‌ سزا بخه‌نه‌ سه‌ر سوپای پاسداران".
ئه‌م سه‌ردانه‌ی مه‌ولود چاوشئۆغلو یه‌كه‌م سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیایه‌ دوای 15 ساڵ
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌م سه‌ردانه‌ی مه‌ولود چاوشئۆغلو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا یه‌كه‌م سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیایه‌ دوای 15 ساڵ، پێكه‌وه‌ به‌نیازن نه‌ك ته‌نها په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی به‌ڵكو له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی ئابوری قسه‌ ده‌كه‌ن و ئامانجه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بواری ئابوری له‌نێوان هه‌ردو وڵاتدا فراوان بكه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌ره‌ پێش به‌رن.
سه‌ره‌ڕای به‌ربه‌سته‌كان به‌ڵام په‌یوه‌ندیه‌ ئابوریه‌كانمان له‌گه‌ڵ توركیا به‌رده‌وام به‌ره‌و پێش چوه‌
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "سه‌ره‌ڕای به‌ربه‌سته‌كان به‌ڵام په‌یوه‌ندیه‌ ئابوریه‌كانمان له‌گه‌ڵ توركیا به‌رده‌وام به‌ره‌و پێش چوه‌، له‌ماوه‌ی رابردودا به‌ره‌وپێشچونی گه‌وره‌ی به‌خۆوه‌بینیوه‌ و پێشوازی لێده‌كه‌ین، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ توركیا هاوڕاین كه‌ پێكه‌وه‌ لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش پێكبهێنین بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند رێككه‌وتنێكی ئابوری له‌نێوان هه‌ردو وڵاتدا واژۆ بكه‌ین، ئیسرائیل توركیای خۆش ده‌وێت و هه‌مو رۆژێك ده‌یان فڕۆكه‌ی مه‌ده‌نی له‌ ئیسرائیله‌وه‌ ده‌چنه‌ توركیا، ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌یه‌ كه‌ بۆ كلتور و میوزیك و لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌مانه‌ بۆ توركیا".
اوڕاین كه‌ ناكۆكی له‌ نێوانماندا هه‌بوه‌ به‌ڵام به‌رده‌وامبونی دیالۆگی درێژه‌پێده‌ر پەیوەندیەکانی بەرەو باشی بردوە
هاوكات مه‌ولود چاوشئۆغلو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌ كۆنگره‌كه‌دا رایگه‌یاند، "هاوڕاین كه‌ ناكۆكی له‌ نێوانماندا هه‌بوه‌ به‌ڵام به‌رده‌وامبونی دیالۆگی درێژه‌پێده‌ر له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی هه‌ستیار پەیوەندیەکانی بەرەو باشی بردوەو به‌رده‌وامیش ده‌بین، كه‌ سودی هه‌یه‌ بۆ ئاشتی له‌ناوچه‌كه‌ماندا".
توركیا و ئیسرائیل دو وڵاتن كه‌ له‌ 10 وڵاته‌ هه‌ره‌له‌ پێشه‌كانن له‌ڕوی په‌یوه‌ندی دولایه‌نه‌وه‌
باسی له‌وه‌شكرد، "توركیا و ئیسرائیل دو وڵاتن كه‌ له‌ 10 وڵاته‌ هه‌ره‌له‌ پێشه‌كانن له‌ڕوی په‌یوه‌ندی دولایه‌نه‌وه‌ و په‌یوه‌ندیه‌كانمان به‌رده‌وام له‌گه‌شه‌دایه‌ و ساڵی رابردو قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌نێوانمان زۆر 1.8 ملیار دۆلار بوه‌ له‌ توركیاوه‌ بۆ ئیسرائیل و ئێمه‌ سورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندیه‌كانمان به‌ره‌و پێش به‌رین".