هەواڵی ئەمڕۆ

دادگای پێداچونەوەی هەرێم لەبارەی وەرگرتنی پارەی خۆڵ و خاشاک و ئاو لەلایەن کۆمپانیاوە بڕیاریدا

12:31 - 25/05/2022

5301جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
دادگای پێداچونەوەی هەرێم، بڕیاریدا گرێبەستی کۆکردنەوەی پارەی خۆڵ و خاشاک لە هاوڵاتیان کە سپێردرا بو بە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت پوچەڵبکاتەوە، پارێزەرێکیش دەڵێت هاوڵاتیان دەتوانن پارەی قەرزی ئاو نەدەن بە کۆمپانیاکانی کۆکردنەوەی پارەکە.

داوایەکمان لە سەر باتڵ بونی گرێبەستی کۆکردنەوەی پارەی خۆڵ و خاشاک لە هاوڵاتیان کە سپێردرا بو بە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت بردەوە

ئەمڕۆ دوشەممە، پارێزەر جەمال حەمەرەشید، لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردوەتەوە،" داوایەکمان لە سەر باتڵ بونی گرێبەستی کۆکردنەوەی پارەی خۆڵ و خاشاک لە هاوڵاتیان کە سپێردرا بو بە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت بردەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی کە بە پێی یاسا کۆ کردنەوەی رسومات و باجی دەوڵەت ئەرکی دەوڵەت خۆیەتی نەک بیدات بە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت".

 هەر بە پێی ئەم بڕیارەی دادگای تەمییز لەمەودوا هاوڵاتیان دەتوانن پابەند نەبن بە پێدانی پارەی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک

رونیشیکردوەتەوە،" هەر بە پێی ئەم بڕیارەی دادگای تەمییز لەمەودوا هاوڵاتیان دەتوانن پابەند نەبن بە پێدانی پارەی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک، بە هەمان پێودانگ لەسەر ئەم بڕیارەی دادگای پێداچونەوە، بە هەمان شێوە کۆکردنەوەی پارەی ئاو لە لایەن کۆمپانیاوە نا یاسایی یەو هاوڵاتیان دەتوانن پابەند نەبن هەتا ئەو کاتەی فەرمانگەی تایبەتمەند دەبێت خۆی هەڵسێت بە کۆکردنەوەی ئەو پارانە لە هاوڵاتیان".

بە هەمان پێوانە ئەو گرێبەستەشی کە حکومەت لەگەڵ کۆمپانیا کردویەتی بۆ کۆکردنەوەی پارەی سزای کامێرەی هاتوچۆ بە هەمان شێوە نا یاسایییە

جەختیلەوەشکردوەتەوە،" بە هەمان پێوانە ئەو گرێبەستەشی کە حکومەت لەگەڵ کۆمپانیا کردویەتی بۆ کۆ کردنەوەی پارەی سزای کامێرەی هاتوچۆ بە هەمان شێوە نا یاسایی یە"