هەواڵی ئەمڕۆ

لە ئەمریکا لەلایەن کەسێکی عێراقیەوە هەوڵی کوشتنی جۆرج بوش دەدرێت

10:26 - 25/05/2022

3486جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
دەسەڵاتدارانی ئەمریکا رایانگەیاند، توانیویانە کەسێک دەستگیربکەن کە پەیوەندی بە داعشەوە هەبوە و ئامادەکاری بۆ کوشتنی جۆرج بوش سەرۆکی پێشوتری ئەمریکا کردوە.

کەسێکیان بە ناوی ئەحمەد شەهاب تەمەن 52 ساڵ دەستگیرکردوە

نوێنەرایەتی گشتی لە ئۆهایۆ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، کەسێکیان بە ناوی ئەحمەد شەهاب تەمەن 52 ساڵ دەستگیرکردوە، بە تۆمەتی هاوکاری و پاڵپشتی پیلانێک بۆ کوشتنی جۆرج بوش سەرۆکی پێشوتری ئەمریکا.

تۆمەتبارەکە هەوڵیداوە هاوڵاتیانی دیکەی عێراقی بۆ جێبەجێکردنی پیلانەکەی رێکبخات

رونیشیکردوەتەوە، تۆمەتبارەکە هەوڵیداوە هاوڵاتیانی دیکەی عێراقی بۆ جێبەجێکردنی پیلانەکەی رێکبخات، لە ناوچەی دالاسی ویلایەتی تەکساس لە نزیک ماڵی جۆرج بوش پشکنینیان کردوە.

ئەحمەد شەهاب، بەشێوەیەکی یاسایی و  لەساڵی 2020 ڤیزای گەشتیاری هاتوەتە ئەمریکا

ئاشکراشیکردوە،" ئەحمەد شەهاب، بەشێوەیەکی یاسایی و  لەساڵی 2020 ڤیزای گەشتیاری هاتوەتە ئەمریکا، لەنێوان کۆلۆمبۆسی ویلایەتی ئۆهایۆ و ئیندیانا پۆلیس ماوەتەوە، پێش ئەوەی داوای مافی پەنابەرێتی بکات.

 تۆمەتبارەکە هەوڵیداوە هاوکاری پیاوێک بکات کە پێدەچێت عێراقی بێت کە کۆچ بکات بۆ ئەمریکا لەبەرامبەر بڕێک پارەدا

جەختیلەوەشکردوەتەوە،" تۆمەتبارەکە هەوڵیداوە هاوکاری پیاوێک بکات کە پێدەچێت عێراقی بێت کە کۆچ بکات بۆ ئەمریکا لەبەرامبەر بڕێک پارەدا، لە دو مانگی کۆتایی ساڵی رابردو، دەیان هەزار دۆلاری بۆ گەرەنتیکردنی گەیشتنی ئەو کەسە داناوە، "کەلەراستیدا پەیوەندییەکەیان لەلایەن لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵییەوە رێکخراوە".

ێی وابوە هۆکاری کوژرانی ژمارەیەکی زۆر عێراقی بوە لەدوای دەستکردن بە پرۆسەی ئازادی عێراق لە ساڵی 2003

هاوکات بەگوێرەی ئەو بەڵگانەی نوسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی بڵاویکردوەتەوە، ناوبراو بۆیە ویستویەتی جۆرج بوش بکوژێت، چونکە پێی وابوە هۆکاری کوژرانی ژمارەیەکی زۆر عێراقی بوە لەدوای دەستکردن بە پرۆسەی ئازادی عێراق لە ساڵی 2003. 

ئەحمەد شەهاب دانی بەوەداناوە دو کەس کە ئەندامی پێشوی هەواڵگری عێراق بون بە هاوکاری گروپێکی سەر بە داعش کە بە (رائد)ناسراون

هەر بە گوێرەی بەڵگەکان، ئەحمەد شەهاب دانی بەوەداناوە دو کەس کە ئەندامی پێشوی هەواڵگری عێراق بون بە هاوکاری گروپێکی سەر بە داعش کە بە (رائد)ناسراون و خۆشی ئەندام بوە تێیدا ئەگەری ئەوەیان هەبوە کردەوەکە ئەنجامبدەن.