هەواڵی ئەمڕۆ

سبه‌ینێ له‌پارێزگایه‌كی هه‌رێمی كوردستان كرایه‌ پشوی فه‌رمی

10:14 - 23/05/2022

79418جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی خۆڵبارینه‌ی پارێزگاكه‌ی گرتوه‌ته‌وه‌، سبه‌ی سێشه‌ممه‌ له‌سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ پشوی فه‌رمی ده‌بێت.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ بڵاویكرده‌وه‌، به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌ خۆڵبارینه‌ی هه‌رێمی كوردستانی به‌گشتی و پارێزگایی هه‌ڵه‌بجه‌ی گرتوه‌ته‌وه‌، له‌به‌ر ڕه‌وشی بریندارانی چه‌كی كیمیاوی و بۆ پاراستنی گیانی فه‌رمانبه‌ران، له‌ژێر ڕۆشنایی ڕێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم و ناوه‌ند و زانیاریه‌ كه‌شناسیه‌كان كه‌ سبه‌ینێش خۆڵبارین به‌رده‌وامه‌، به‌ بڕیاری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ سبه‌ی سێشه‌ممه‌ له‌ دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ پشوی فه‌رمیه‌".

هه‌ركاتێك ئاستی خۆڵبارین له‌ هه‌ر شوێنێك بگاته‌ راده‌ی مه‌ترسی بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ، بێ دو دڵی راسپارده‌ی پشوی شوێنه‌ فه‌رمیه‌كان و گشتیه‌كان ده‌كه‌ین

پێشتریش وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، "چاودێری ره‌وشی كه‌شوهه‌وا ده‌كه‌ین، هه‌ركاتێكیش ئاستی خۆڵبارین له‌ هه‌ر شوێنێك بگاته‌ راده‌ی مه‌ترسی بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ، بێ دو دڵی راسپارده‌ی پشوی شوێنه‌ فه‌رمیه‌كان و گشتیه‌كان ده‌كه‌ین له‌ هه‌ردو كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی و ته‌ندروستی هاوڵاتیان".

شه‌پۆلێكی چڕی خۆڵبارین ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستانی گرتوه‌ته‌وه‌

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌وه‌ شه‌پۆلێكی چڕی خۆڵبارین ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستانی گرتوه‌ته‌وه‌، به‌پێی پێشبینیه‌كانیش تاوه‌كو رۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌رده‌وامی ده‌بێت و له‌هه‌ندێك ناوچه‌ كاریگه‌ریه‌كه‌ی له‌دو رۆژی داهاتودا كه‌متر ده‌بێته‌وه‌.

نیشانەکردن

هەڵەبجە