سلێمانی؛ 80 کەس بەهۆی خۆڵبارینەوە سەردانی نەخۆشخانەیان کردوە

09:59 - 23/05/2022

545جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەو خۆڵبارینە چڕەی  لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا ناوچەکانی ناوەڕاست و پارێزگاکانی عیراق و هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە  80  کەس سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردوە و چارەسەری پێویستیان بۆکراوە.

کاریگەری نەرێنی کردۆتە سەر تەندروستی هاوڵاتیان

ئەمڕۆ دوشەممە، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردوەتەوە،" بەهۆی ئەو خۆڵبارینە چڕەی  لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردودا ناوچەکانی ناوەڕاست و پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە و بەم هۆیەوە ئاستی بینین کەمبوەتەوە کاریگەری نەرێنی کردۆتە سەر تەندروستی هاوڵاتیان"

تا ئەمکاتە ( 80 ) کەس سەردانی ئەو دو نەخۆشخانەیان کردوە و چارەسەریان بۆ کراوە

رونیشیکردوەتەوە،" لە ناوەندە تەندروستییەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی وە هەردو  فریاکەوتنی نەخۆشخانەی   شار و د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی فێرکاری منداڵان لە ئەنجامی کاریگەرییەکانی تۆز و خۆڵ بەپێی ئاماری نەخۆشخانەکان  تا ئەم کاتە ( 80 ) کەس سەردانی ئەو دو نەخۆشخانەیان کردوە و چارەسەریان بۆ کراوە.

18 کەس گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و چارەسەریان بۆ کراوە

ئەمە لەکاتێکدایە، بەرێوەبەرایەتی تەندروستی راپەڕین بڵاویکردوەتەوە، بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی ناوچەکەی گرتوەتەوە 18 کەس گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و چارەسەریان بۆ کراوە.

 بەهۆی توشبونیان بە هەناسەتوندی 45 کەس گەیەندراونەتە نەخۆشخانە

هاوکات لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کۆیە، بەهۆی توشبونیان بە هەناسەتوندی 45 کەس گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.