خه‌ندان-
سه‌رۆك به‌رهه‌م سه‌رۆك كۆماری عێراق پێشوازی له سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامی له به‌غدا كرد و "هه‌ردولا كۆك بون له‌سه‌رئه‌وه‌ی كۆتایی هێنان به بنبه‌ستی سیاسی پێویستییه‌كی حه‌تمی قۆناغه‌كه‌یه، چونكه روداوه‌كانی ئه‌م قۆناغه له ئاستی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی جیاوازه له‌هه‌ر قۆناغێكی دیكه".
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامی بڵاویكرده‌وه، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق پێشوازی له شاندێكی باڵای یه‌كگرتوی ئیسلامیی كرد به سه‌رۆكایه‌تی سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتو، له‌دیدارێكیشدا گفتوگۆ له‌باره‌ی ڕه‌وشی عێراق و دروستكردنی یه‌كڕیزی بۆ تێپه‌ڕاندنی كێشه‌كان كرا.
هاوڵاتیان به‌قورسی باجی قه‌یرانه‌كان ده‌ده‌ن
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، هه‌روه‌ها باسیان له‌وه‌كرد كه هاوڵاتیان به‌قورسی باجی قه‌یرانه‌كان ده‌ده‌ن و له‌وباره‌یه‌وه جه‌ختكرایه‌وه كه پێویسته به له‌یه‌ك تێگه‌یشتن چاره‌سه‌ر بدۆزرێته‌وه.
هه‌ردولا كۆك بون له‌سه‌رئه‌وه‌ی كۆتایی هێنان به بنبه‌ستی سیاسی پێویستییه‌كی حه‌تمی قۆناغه‌كه‌یه
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، هه‌ردولا كۆك بون له‌سه‌رئه‌وه‌ی كۆتایی هێنان به بنبه‌ستی سیاسی پێویستییه‌كی حه‌تمی قۆناغه‌كه‌یه، چونكه روداوه‌كانی ئه‌م قۆناغه له ئاستی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی جیاوازه له‌هه‌ر قۆناغێكی دیكه.
هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا رایانگه‌یاند، باشتركردنی ژیانی هاوڵاتیان گرنگه بۆ ئارامی و سه‌قامگیری سیاسی و ئابوری، به ته‌ئكید هاوڵاتیان شایه‌نی هه‌مو خزمه‌تێكی باشن.
