خه‌ندان-
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگه‌یاند، به‌هۆی خۆڵبارینه‌وه گه‌شته‌کانی فڕۆکه‌خانه‌كه بۆ ماوه‌یەکی کاتی ڕاده‌گیرێن.
ئەو شەپۆلە خۆڵبارینە بوەتە ھۆی کەمبونەوەی ماوەی بینین
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "به‌هۆی ئه‌و شەپۆلی خۆڵبـارینەی عێراق و ناوچەکانی هه‌رێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی گرتوه‌ته‌وه، بوەتە ھۆی کەمبونەوەی ماوەی بینین، لە ئێستادا گه‌شته‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بۆ ماوه‌یەکی کاتی ڕادەگیرێت، لەکاتی ئاسایی بونەوەی شەپۆلی خۆڵبارینەکە گەشتەکان ئاسایی دەبنەوە".
له دره‌نگانی شه‌وی رابردوه‌وه شه‌پۆلێكی خۆڵبارین عێراق و هه‌رێمی كوردستانی گرتوه‌ته‌وه
له دره‌نگانی شه‌وی رابردوه‌وه شه‌پۆلێكی خۆڵبارین عێراق و هه‌رێمی كوردستانی گرتوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا راگیراوه‌و به‌یانی ئه‌مڕۆش گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر راگیران، به‌ڵام له ئێستادا ئاسایی بونه‌ته‌وه.
خۆڵبارینەکە لەئەمڕۆ دوشەممە چڕدەبێتەوە لەسەر ناوچەکەمان
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "لەئەنجامی کاریگەری دروستبونى رکێڤیەک لەسەر بەشێک لە ناوچەکانى باشورى رۆژئاواى عێراق بە تایبەتى، پێشبینی دەکرێت شەپۆڵێکی تۆز و خۆڵ زۆربەی ناوچەکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بگرێتەوە، کاریگەرى ئەم خۆڵبارینە لەئەمڕۆ دوشەممە چڕدەبێتەوە لەسەر ناوچەکەمان و ئاستى خۆڵبارین لەناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکى دیكه جیاواز دەبێت لەگەڵ بەرزبونەوەى تۆزوخۆڵ خێراى با زیاددەکات لە کاتى زیادبونى خێراى با".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، پێشبینى دەکرێت ئاستى خۆڵ بارین گۆڕانکارى بەسەر بێت لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکى تر واتە هەندێ ناوچە تۆزوخۆڵى زیاتر دەبێت لە چاو ناوچەیەکى دیكە.