خه‌ندان-
هێرشی كارمه‌ندێك بۆسه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی پارێزگای ئیلامی ئێران و به‌بارمته‌گرتنی ژماره‌یه‌ك له‌كارمه‌ندانی دامه‌زراوه‌كه، كوژرانی 5 (پێنج) كه‌س و برینداربونی 5 (پێنج) كه‌سی دیكه‌ی لێكهوتهوه.
میدیاكانی ئێران بڵاویانكرده‌وه، ئەمڕۆ چوارشەممە كارمه‌ندێكی پێش‌و سه‌ردانی ئیداره‌ی موڵك و ماڵی دامه‌زراوه‌ی موسته‌زعه‌فانی ئیلامی كردوه كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی سەر بەحكومەتی ئێران، دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی ناكۆكیی ئیدارییه‌وه له‌گه‌ڵ به‌شێك له كارمه‌نده‌كان بوه‌ته شه‌ڕیان، ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی به بارمته گرتوه.
هێرشبه‌ره‌كه چوه‌ته ناو بینای دامه‌زراوه‌ی موستهزعهفانهوه و دو نارنجۆكی ده‌ستی پێبوه
عیمران عه‌لی محه‌مه‌دی به‌رپرسی ده‌زگای قه‌زایی پارێزگای ئیلام رایگه‌یاندوه، "هێرشبه‌ره‌كه چوه‌ته ناو بینای دامه‌زراوه‌ی موستهزعهفانهوه و دو نارنجۆكی ده‌ستی پێبوه، هه‌روه‌ها چه‌كێكی جۆری كڵاشینكۆفییش له‌ناو جانتاكه‌ی ده‌ستیدا هه‌بوه، پاش ئه‌وه‌ی چوه‌ته نهۆمی دوه‌می بیناكه ته‌قه له كرێكاره‌كان كردوه، دواتر نارنجۆكێكی فڕێداوه‌ته نهۆمی یه‌كه‌م و بوه‌ته هۆی كوژرانی 3 (سێ) كارمه‌ند و برینداربونی ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی دیكه كه یه‌كێكیش له‌برینداره‌كان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه مردوه.
هێرشبه‌ره‌كه له كۆتاییدا كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه و نارنجۆكه‌كه‌ی دیكه‌شی ته‌قاندوه‌ته‌وه
عه‌لی محه‌مه‌د ئاماژه‌ی بهوهكردوه، هێرشبه‌ره‌كه له كۆتاییدا كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه و نارنجۆكه‌كه‌ی دیكه‌شی ته‌قاندوه‌ته‌وه و بوه‌ته هۆی برینداربونی 5 (پێنج) كه‌سی دیكه بریندار بون كه یه‌كێكیان دۆخی ته‌ندروستی ناجێگیره و سه‌رجه‌میشیان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
هێرشبه‌ره‌كه كارمه‌ندی پێشوی دامه‌زراوه‌ی موسته‌زعه‌فان بوه
له‌لای خۆشیه‌وه، عه‌قید فه‌رزاد یاسمی، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ئیلام رایگه‌یاندوه، هێرشبه‌ره‌كه كارمه‌ندی پێشوی دامه‌زراوه‌ی موسته‌زعه‌فان بوه و له كاره‌كه‌ی دورخراوه‌ته‌وه، له‌ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌شی بوه‌ته هۆی كوژرانی 3 (سێ) كه‌س و برینداربونی ژماره‌یه‌كی دیكه و پاشانیش كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه.
دامه‌زراوه‌ی موسته‌زعه‌فان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، پێشتر هێرشبه‌ره‌كه له‌كاره‌كه‌ی راگیراوه نه‌ك ده‌ركرابێت، تا ئێستاش رون نه‌بوه‌ته‌وه بۆچی ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجامداوه.