خه‌ندان-
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم له‌په‌یامێكدا له‌باره‌ی ته‌قه‌كردن له‌رێستۆرانتێكی شاری سلێمانی و كوشتنی خاوه‌نه‌كه‌ی رایگه‌یاند، " به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك ئه‌مجۆره كار و كرده‌وانه سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین، به ده‌ستێكی پیس و كارێكی گێره‌شێوێن ناوی ده‌به‌ین".
ئه‌مه‌ل جه‌لال سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌داخه‌وه پاش ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردو له‌لایه‌ن ماتۆڕ سوارێكی نه‌ناسراو به چه‌ك ده‌ستڕێژی گوللـه كرایه سه‌ر ڕێستۆرانتی ده‌نیس له گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری شاری سلێمانی، به‌هۆیه‌وه زه‌كی چه‌له‌بی كه خه‌ڵكی باكوری كوردستانه و خاوه‌نی ڕێستۆرانته‌كه‌یه ئه‌مڕۆ به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانی كۆتایی به‌ژیانی هات.
به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك ئه‌مجۆره كار و كرده‌وانه سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین، به ده‌ستێكی پیس و كارێكی گێره‌شێوێن ناوی ده‌به‌ین
ئه‌مه‌ل جه‌لال هاوخه‌می و پرسه‌ی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی زه‌كی چه‌له‌بی كردوه راشیگه‌یاندوه، "شوێنه گه‌شتیارییه‌كان گشتین و خه‌ڵكی بۆ سه‌ربردنی كاتێكی ئارام و پشودان سه‌ردانی ده‌كه‌ن، هه‌ربۆیه پێویسته هۆشیارانه مامه‌ڵه بكرێت، به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك ئه‌مجۆره كار و كرده‌وانه سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین، به ده‌ستێكی پیس و كارێكی گێره‌شێوێن ناوی ده‌به‌ین".
هیوادارم كاری هاوشێوه حاڵه‌تێك بوبێت و هه‌رگیز دوباره نه‌بێته‌وه
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار باسی له‌وه‌شكردوه، "هیوادارم كاری هاوشێوه حاڵه‌تێك بوبێت و هه‌رگیز دوباره نه‌بێته‌وه، داواكارم له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، وێڕای سوپاس و پێزانینم بۆ ئه‌رك و ماندوبونیان، خه‌مخۆرانه كه‌سی تۆمه‌تبار ده‌ستنیشان بكه‌ن و ڕوبه‌ڕوی یاسا بكرێته‌وه".
دره‌نگانی شه‌وی رابردو له شه‌قامی به‌ختیاری شاری سلێمانی له‌سه‌ر ماتۆڕسكیلێكه‌وه ته‌قه له محه‌مه‌د زه‌كی چه‌له‌بی، خاوه‌نی رێستۆرانتی ده‌نیز كرا، به‌پێی وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بۆ خه‌ندان، "دو گوللـه به‌ر سنگ و سكی كه‌وتوه و به‌سه‌ختی برینداربوه و له نه‌خۆشخانه‌ی شاریش خرایه ژێر چاودێری چڕ و له حاڵه‌تی بێهۆشیدابو، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆش به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه كۆتایی به‌ژیانی هات".