خه‌ندان-
لویجی دی مایۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا ڤیتۆی توركیای دژ به ئه‌ندامبونی سوید و فینلاند له رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" ڕه‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند، دیالۆگی نێوان توركیا له‌گه‌ڵ سوید و فینلاند ده‌توانێت به زوترینكات چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكات.
لویجی دی مایۆ له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئیتاڵیا دژی بڕیاری ڤیتۆی توركیایه به‌رامبه‌ر به ئه‌ندامبونی سوید و فینلاند له ناتۆ، "پێشبینی هه‌نگاوێكی له‌و جۆره‌مان نه‌كردوه".
به‌دڵنیاوه ئه‌نقه‌ره داوای گره‌نتی ده‌كات بۆ په‌یوه‌ندیه دو قۆڵیه‌كان
لویجی دی مایۆ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له نیویۆرك له‌گه‌ڵ مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو هاوتا توركه‌كه‌ی كۆبوه‌وه و رایگه‌یاند، "له‌و بڕوایه‌دا نییم توركیا بیه‌وێت ڤیتۆ بۆ ئه‌ندامبونی سوید و فینلاند له‌ناتۆ بكات، به‌ڵام به‌دڵنیاوه ئه‌نقه‌ره داوای گره‌نتی ده‌كات بۆ په‌یوه‌ندیه دو قۆڵیه‌كان، دیالۆگیش له‌نێوان توركیا و ئه‌و دو وڵاته ده‌توانێت به زوترینكات چاره‌سه‌ری ناكۆكی و كێشه‌كان بكات".
له‌م هه‌ڵبژارده گرنگه‌دا له یه‌كه‌م ساته‌وه‌خته‌وه پشتیوانی سوید و فینلاند بوین و به‌رده‌وامیشین
به وته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌ویه ئیتاڵیا، لایه‌نی تورك پره‌نسیپی ده‌رگای كراوه‌ی ناتۆ ڕه‌ت ناكاته‌وه، هه‌روه‌ها جه‌ختیش له پاڵپشتی ئیتاڵیا بۆ سوید و فینلاند ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت، "له‌م هه‌ڵبژارده گرنگه‌دا له یه‌كه‌م ساته‌وه‌خته‌وه پشتیوانی سوید و فینلاند بوین و به‌رده‌وامیشین".
له‌دیداره‌كه‌یدا لویجی دی مایۆ له‌گه‌ڵ مه‌ولود چاوش ئۆغڵو، تیشكی خستۆته سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییه‌كان
پێشتر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا رایگه‌یاندبو، له‌دیداره‌كه‌یدا لویجی دی مایۆ له‌گه‌ڵ مه‌ولود چاوش ئۆغڵو، تیشكی خستۆته سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییه‌كان، هه‌روه‌ها پشتیوانی ئیتاڵیای بۆ ڕۆڵی توركیا وه‌ك ئاسانكارێك بۆ دیالۆگ بۆ چاره‌سه‌ری دانوستان له نێوان كرێملین و كیێڤ دوپاتكردوه‌ته‌وه.
ناتۆ به‌نیازبو ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، تاوتوێی ئه‌و داواكارییانه بكات كه له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی فینلاند و سویده‌وه پێشكه‌ش كراون
هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی به‌نیازبو ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، تاوتوێی ئه‌و داواكارییانه بكات كه له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی فینلاند و سویده‌وه پێشكه‌ش كراون بۆ وه‌رگرتنیان وه‌كو ئه‌ندام و وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م ده‌ستی بهڕێكارهكان بكه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵوێستی ئه‌نقه‌ره‌وه، كاره‌كان راگیران.
توركیا ڤیتۆی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ندامبونی فینلاند و سوید له ناتۆ به‌كارهێناوه
نوێنه‌ری توركیا، ڤیتۆی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ندامبونی فینلاند و سوید له ناتۆ به‌كارهێناوه و هه‌مو هه‌وڵێكی خستوه‌ته‌گه‌ڕ بۆئه‌وه‌ی رێگری له به‌ئه‌ندامبونی ئه‌و دو وڵاته بكات، "هۆكاره‌كه‌شی بۆ جێبه‌جێنه‌كردنی مه‌رجه‌كانی ئه‌نقه‌ره ده‌گه‌ڕێنێته‌وه".
فینلاند و سوید داواكاری فه‌رمی بهئهندامبونیان پێشكه‌ش به یانس ستۆڵتنبێرگ، سكرتێری گشتی ناتۆ كرد
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 18ی ئایار/5ی 2022، هه‌ریه‌كه له كلاوس كۆرهۆنین و ئاكسیل یارنهۆڤ، باڵیۆزانی فینلاند و سوید له ناتۆ داواكاری فه‌رمی بهئهندامبونیان پێشكه‌ش به یانس ستۆڵتنبێرگ، سكرتێری گشتی ناتۆ كرد.