خه‌ندان-
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لهپهیامێكدا له‌باره‌ی په‌تای خوێنبه‌ربون رایگه‌یاند، " بۆ كۆنتڕۆڵكردنی په‌تای خوێنبه‌ربون ڕێكاری هاوبه‌شی تیمه‌كانی ڤێتێرنه‌ری و تیمه‌كانی چاودێری ته‌ندروستی شوێنهگشتیهكانه، تكا له به‌رپرسانی یه‌كه ئیداریه‌كان ده‌كه‌ین زیاتر چاودێری شوێنه نافه‌رمیه‌كانی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ بكه‌ن و ڕێگری له سه‌رپێچی سه‌ربڕین و فڕۆشتنی گۆشت و ئاژه‌ڵان نافه‌رمی بكه‌ن".
د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم لهپهیامێكدا بڵاویكرده‌وه، په‌تای خوێنبه‌ربون (حمی النزفی) Haemorrhagic Fever نه‌خۆشیه‌كی نوێ نیه، نه‌خۆشیه‌كی هاوبه‌شی نێوان ئاژه‌ڵ و مرۆڤه و ده‌گوازرێته‌وه، به یه‌كێك له نه‌خۆشیه مه‌ترسیداره‌كان داده‌نرێت به‌هۆی زۆری ڕێژه‌ی په‌ككه‌وتن و مردن له‌نێو توشبواندا، بۆ كۆنتڕۆڵكردن و ڕێگه‌گرتن له توشبون و بڵاوبونه‌وه و ته‌شه‌نه‌كردن، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چه‌ندین ڕێكاری ده‌ستپێكردوه بۆ پاراستنی هاوڵاتیان".
ڕێژه و ژماره‌ی توشبوان ده‌وه‌ستێته سه‌ر به‌رنامه‌ی دۆزینه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كان
راشیگه‌یاندوه، "ڕێژه و ژماره‌ی توشبوان ده‌وه‌ستێته سه‌ر به‌رنامه‌ی دۆزینه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كان (surveillance رصد الوبائی) له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ته‌ندروستی كه به قۆناغێكی گرنگی كۆنتڕۆڵكردن داده‌نرێت و ڕۆژانه ئه‌م پڕۆسه‌یه ئه‌نجام ده‌درێت و گومانلێكراوان ده‌دۆزرێنه‌وه و نمونه‌ی پشكنین وه‌رده‌گیرێت، دوای پشكنینی تاقیگه‌یی و دڵنیابونه‌وه و پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت".
حاڵه‌تێكی دیكه‌ی گومانلێكراوی دانیشتوی شه‌نگال له‌شاری زاخۆ به‌سه‌ره‌تایی ده‌ستنیشانكراوه
ئاشكراشیكردوه، "حاڵه‌تێكی دیكه‌ی گومانلێكراوی دانیشتوی شه‌نگال له‌شاری زاخۆ به‌سه‌ره‌تایی ده‌ستنیشانكراوه و ڕه‌وانه‌ی شاری دهۆك كراوه، به‌هۆی بونی پێشینه‌ی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ و نیشانه‌كانی خوێنبه‌ربون له نه‌خۆشخانه خه‌وێندراوه، تا ئێستا و تا ڕاده‌یه‌ك باری ته‌ندروستی جێگیره و چاره‌سه‌ركردنی به‌رده‌وامه، وێڕای بونی حاڵه‌تێكی پشتڕاستكراوه‌ی پێشوی شاری هه‌ولێر كه دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ته‌واو و ڕێكاری پێویست ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراوه".
كاری ئێستای زۆر گرنگ ڕێكاری هاوبه‌شی تیمه‌كانی ڤێتێرنه‌ری و تیمه‌كانی چاودێری ته‌ندروستی شوێنهگشتیهكانه
د. سامان به‌رزنجی باسی له‌وه‌شكردوه، "كاری ئێستای زۆر گرنگ ڕێكاری هاوبه‌شی تیمه‌كانی ڤێتێرنه‌ری و تیمه‌كانی چاودێری ته‌ندروستی شوێنهگشتیهكانه، تكا له به‌رپرسانی یه‌كه ئیداریه‌كانی سه‌رجه‌م پارێزگا و قه‌زا و ناحیه و كۆمه‌ڵگه‌كانی نیشته‌جێبون ده‌كه‌ین چاوكراوه‌تر و زیاتر چاودێری شوێنه نافه‌رمیه‌كانی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ بكه‌ن و ڕێگری له سه‌رپێچی سه‌ربڕین و فڕۆشتنی گۆشت و ئاژه‌ڵان نافه‌رمی بكه‌ن".