خه‌ندان-
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، راوێژكاری دارایی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌یاسای پشتیوانی ئاسایش خۆراك كاریگه‌ری له‌سه‌ر دابینكردن و خه‌رجكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان نابێت، به‌ڵكو كاریگه‌ری له‌سه‌ر چه‌ند بوارێكی دیكه دروستده‌كات.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌یاسای پشتیوانی ئاسایشی خۆراك بوه هۆكار كه له‌مه‌ودوا په‌رله‌مان نه‌توانێت گفتوگۆ له‌باره‌ی ئه‌و پرۆژه‌یاسایانه‌وه بكات كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌ڵبژێردراوی خۆیه‌وه پێشكه‌شی نه‌كرابێت، به‌وه‌ش ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ناتوانێت چیتر داوا له حكومه‌تی كاریه‌ڕێكه‌ر بكات بۆ ناردنی ڕه‌شنوسی یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2022ی دارایی.
حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی كارێكی زۆر ده‌كات بۆ پاڵپشتیكردنی ئاسایشی خۆراك و به‌وپه‌ڕی وریاییه‌وه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی كارێكی زۆر ده‌كات بۆ پاڵپشتیكردنی ئاسایشی خۆراك و به‌وپه‌ڕی وریاییه‌وه، ئه‌وه‌ش به پشت به‌ستن به یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایی ژماره 6ی ساڵی 2019 كه كه ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه یه‌ك له‌سه‌ر دوازده‌ی بودجه‌ی ساڵی رابردو خه‌رجبكات، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش بۆ دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه".
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پرۆژه‌یاسای ئاسایشی خۆراك له‌لایه‌ن دادگای فیدڕاڵیه‌وه كاره‌كانی حكومه‌ت سنوردار ده‌كات
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ئاشكراشیكرد، "حكومه‌ت پابه‌ند بو به یاسای پاڵپشتی ئاسایشی خۆراك، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌شی له‌لایه‌ن دادگای فیدڕاڵیه‌وه كاره‌كانی سنوردار ده‌كات و كاریگه‌ری له‌سه‌ر كاری وه‌زاره‌ته‌كان له پرسه گرنگه‌كانی وه‌ك كاره‌با، كشتوكاڵ، خه‌رجكردنی تێچوی ده‌رهێنانی نه‌وت ده‌بێت".
15ی ئەم مانگە دادگای فیدڕاڵی عێراق كه (بەرزترین دەسەڵاتی دادوەرییه عێراق) له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی پەرلەمانتار باسم خه‌شان له‌باره‌ی پڕۆژه یاسای ئاسایشی خۆراك كۆبوه‌وه و بڕیاریدا كه پڕۆژه‌یاساكه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، كه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كرابو.