خه‌ندان-
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، به‌ڕێژه‌ی 95%ی به‌ربه‌سته ئه‌منیه‌كانی سنوری نێوان عێراق و سوریا ته‌واو بون، به‌كۆنتڕۆڵكردنی ته‌واوه‌تی سنوره‌كان و رێگریكردن له دزه‌كردنی تیرۆرستان، بارودۆخی ئه‌منی سه‌قامگیری زیاتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
ته‌حسین خه‌فاجی وته‌بێژی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ لیوا عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سنور سه‌ردانی كه‌رتی رۆژئاوای سنوری عێراق و سوریایان كرد به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له سیستمی ئاسایش بۆ پاراستنی سنوره‌كان و داخستنی هه‌مو ئه‌و كه‌لێنانه‌ی كه تیرۆرستانی داعش لێوه‌ی دزه‌كردن ده‌ده‌ن بۆ ناو خاكی عێراق.
سنوری عێراق و سوریا درێژایی 610 (شه‌شسه‌د و ده) كیلۆمه‌تره
وتیشی، "سنوری عێراق و سوریا درێژایی 610 (شه‌شسه‌د و ده) كیلۆمه‌تره، سه‌ردانه‌كه‌ی جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانیش ده‌بێته فشاری زیاتر بۆسه‌ر بانده تاوانكاریه‌كان تاوه‌كو نه‌توانن هاتوچۆ بكه‌ن، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی چڕكردنه‌وه‌ی زیاتری هه‌وڵه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌بێت.
هێزه ئه‌منییه‌كان كار و هه‌وڵێكی گه‌وره ئه‌نجامده‌ده‌ن به ته‌واوكردنی داخستنی بۆشاییه‌كان به‌دانانی كۆنكرێت و ته‌لی دڕكاوی
لیوا ته‌حسین خه‌فاجی ئاشكراشیكرد، هێزه ئه‌منییه‌كان كار و هه‌وڵێكی گه‌وره ئه‌نجامده‌ده‌ن به ته‌واوكردنی داخستنی بۆشاییه‌كان به‌دانانی كۆنكرێت و ته‌لی دڕكاوی و تاوه‌ر و كامێرای گه‌رمی، كه به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان بڵاوبونه‌ته‌وه".
به‌كۆنتڕۆڵكردنی ته‌واوه‌تی سنوره‌كان و رێگریكردن لهدزهكردنی تیرۆرستان، بارودۆخی ئه‌منی عێراق سه‌قامگیری زیاتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌كۆنتڕۆڵكردنی ته‌واوه‌تی سنوره‌كان و رێگریكردن لهدزهكردنی تیرۆرستان، بارودۆخی ئه‌منی عێراق سه‌قامگیری زیاتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، تاوه‌كو ئێستاش ڕێژه‌ی 95%ی به‌ربه‌سته ئه‌منیه‌كانی له‌سنوری هه‌ردو وڵات ته‌واو بوه و كاره‌كان گه‌یشتونه‌ته قۆناغی كۆتایی.