خه‌ندان-
له‌چه‌ند رۆژی رابردودا له‌سه‌ردانێكی ناڕاگهیهندراودا، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێك سه‌ردانی تارانی كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا و به‌پێی زانیاریه‌كان رێكه‌وتنێكی قوڵی ئه‌منی لێكهوتهوه، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمیش له‌و وڵاته ده‌ڵێت، "ئه‌و شانده‌ی هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری ناوخۆ و ئه‌و رێكه‌وتنه‌ش كه به‌شێوه‌یه‌كی نافه‌رمی باسی له‌باره‌وه ده‌كرێت، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر هه‌مان شاند له هه‌ولێر كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئێرانیه‌كان كردوه".
نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم به خه‌ندان-ی رایگه‌یاند، له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه بیستومه كه شاندێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی كردوه و رێكه‌وتنێكی ئه‌منی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تاران واژۆكردوه.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به‌سه‌رپه‌رشتی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ له هه‌ولێر هه‌مان شاند له‌گه‌ڵ ئێرانیه‌كان كۆبونه‌وه‌ی كردوه
وتیشی، "ئه‌م جۆره سه‌ردانانه له‌م وه‌رزه‌دا روده‌ده‌ن، ئه‌و شانده ئهمنیهشی باسده‌كرێت له ئێران رێكه‌وتنێكی واژۆكردوه، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به‌سه‌رپه‌رشتی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ له هه‌ولێر هه‌مان شاند له‌گه‌ڵ ئێرانیه‌كان كۆبونه‌وه‌ی كردوه، سێ مانگ یاخود چوار مانگ جارێك ئه‌و جۆره كۆبونه‌وانه به‌به‌رده‌وامی ئه‌نجامده‌درێن"
ئێستا به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی له‌ناوچه‌كه هه‌یه كۆبونه‌وه‌ی ئه‌منی به‌به‌رده‌وامی ئه‌نجامده‌درێت
نازم ده‌باغ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئێستا به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی له‌ناوچه‌كه هه‌یه به‌تایبه‌ت شه‌ڕی په‌كه‌كه و توركیا و جموجۆڵی لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه له هه‌رێمی كوردستان، كۆبونه‌وه‌ی ئه‌منی به‌به‌رده‌وامی ئه‌نجامده‌درێت".
په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێم و ئێران له‌ڕێگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له‌تاران ئه‌نجام نادرێن
سه‌باره‌ت به‌ئاگاداری و رۆڵی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له تاران له‌باره‌ی سه‌ردانی شانده‌كه و رێكه‌وتنه ئهمنیهكهیان، نازم ده‌باغ ئاشكرایكرد، "په‌یوه‌ندیه‌كان له‌ڕێگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له‌تاران ئه‌نجام نادرێن، به‌ڵكو هه‌ر شتێك پێویست بێت راسته‌وخۆ له‌ڕێگه‌ی كونسوڵخانه‌كانی ئێران له پارێزگاكانی هه‌رێم كاره‌كان ئه‌نجامده‌درێن".
له‌م یه‌ك دو رۆژه رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ و كاندیدی سه‌رۆك كۆمار به‌نوێنه‌رایه‌تی پارتی سه‌ردانی تارانی كردوه
له‌لای خۆشیه‌وه، سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر رۆژنامه‌نوسی نزیك له‌یه‌كێتی له وتارێكدا نوسیویه‌تی، " له‌م یه‌ك دو رۆژه رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ و كاندیدی سه‌رۆك كۆمار به‌نوێنه‌رایه‌تی پارتی سه‌ردانی تارانی كردوه، له به‌شێك له‌كۆبونه‌وه‌كان چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش به‌شداربون، ئه‌و سه‌ردانه‌ش بۆ دو مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی بوه یه‌كێكیان ئه‌منی بوه، ئه‌وی دیكه‌یان په‌یوه‌ندی به‌پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی عێراقه‌وه هه‌بوه‌و په‌یام و نامه‌یه‌كی پارتی پێبوه".
پێده‌چێت پارتی گه‌ڕێك دانوستان له‌ناوخۆو له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر ده‌ستپێبكات، بۆ گفتوگۆ له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق
راشیگه‌یاندوه، "به‌و سه‌ردانه‌ی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د بۆ ئێران و بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی دانوستان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، پێده‌چێت پارتی گه‌ڕێك دانوستان له‌ناوخۆو له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر ده‌ستپێبكات، بۆ گفتوگۆ له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق".
رێكه‌وتنێكی قوڵ له‌نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستان هاتوه‌ته كایه‌وه
به‌پێی زانیاریه‌كانی سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ خه‌ندان، له‌سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی حكومه‌ت به‌سه‌رۆكایه‌تی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د بۆ ئێران، رێكه‌وتنێكی قوڵ له‌نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستان هاتوه‌ته كایه‌وه.
خه‌ندان بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر له‌باره‌ی سه‌ردانی شانده‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ تاران، په‌یوه‌ندی به‌هه‌ریه‌ك له لیوا چه‌تۆ ساڵح بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ و سه‌میر هه‌ورامی وته‌بێژی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمه‌وه كرد، به‌ڵام وه‌ڵامی په‌یوه‌ندیه‌كه‌یان نه‌دایه‌وه.
ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین سه‌ردانی شاندی باڵای نزیك له پارتی دیموكراتی كوردستانه دوای به‌ئامانجگرتنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌ولێر له‌ڕێگه‌ی موشه‌كه‌وه كه دواینیان شه‌وی 13ی (ئازار/3)ی ئه‌مساڵ بو كه سوپای پاسدارانی ئێران به 12 موشه‌كی بالیستی هێرشیكرده سه‌ر شاری هه‌ولێر و خانوی شێخ باز كرایه ئامانج
دوای موشه‌كبارانكردنی شاری هه‌ولێر، سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ گرت و رایگه‌یاند، "هێرشه‌كه بنكه‌یه‌كی سوپای ئیسرائیلی له خاكی هه‌رێمی كوردستان كردوه‌ته ئامانج، جارێكی دیكه هۆشدار به رژێمی تاوانكاری زایۆنی ده‌ده‌ین دوباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ر ئاژاوهنانهوهیهك به وه‌ڵامی توند و یه‌كلاكه‌ره‌وه و وێرانكه‌ر روبه‌ڕو ده‌بێته‌وه".